05:16 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
ڕۆیتێرز: پارتی حیزبی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی جیهان- ڕۆیتێرز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پارتی له‌ 100 کورسیی په‌رله‌مانی کوردستان 45 کورسی وه‌ده‌ست هێناوه‌ و ده‌نووسێت: پارتی حیزبی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی شه‌ممه‌ 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند که‌ 30ی ئه‌یلوولی 2018 به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان 45 کورسی، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان 21 کورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 کورسی، به‌ره‌ی نوێ 8 کورسی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 کورسی، هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسڵاح 5 کورسی و هاوپه‌یمانیی سه‌رده‌م 2 کورسییان وه‌ده‌ست هێنا.

ڕۆیتێرز له‌ ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی لاواز بوونی حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ری زۆره‌ که‌ دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی و یه‌کێتی ئیئتیلاف بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێشتاکه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارتی ده‌کات که‌ دوو هێنده‌ی کورسییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌ و ده‌نووسێت: پارتی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی هێزی یه‌که‌م له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و پێگه‌یێکی سیاسیی به‌رزتری له‌ چاو دیکه‌ی حیزبه‌کان ده‌بێت.

ڕۆیتێرز ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق به‌ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح به‌ربژێری خۆی و سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان نیشانی داوه‌ که‌ مومکینه‌ ڕکابه‌ریی ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستانیش توندتر بێته‌وه‌.

ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان 111 کورسییه‌ که‌ 100 کورسی به‌ کورد ته‌رخان دراوه‌ و 11 کورسی دیکه‌ش به‌ ئیتنیکه‌ ئایینییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان تورکمان، مه‌سیحی و ئاشووری ته‌رخان دراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه