05:19 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ڕاگەیێندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی/ لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن
حه‌لبووسى: به‌ڵێنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویستمان له‌ ئه‌ردۆغان وه‌رگرتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاگه‌یێندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ حه‌لبووسی له‌ توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ كۆ بوووه‌ته‌وە و به‌ڵێنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویستى له‌ توركیا وه‌رگرتوووه‌.

کوردپرێس: نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری تورکیا کۆ بوووه‌ته‌وه‌ و له‌و دیداره‌دا ئه‌ردۆغان پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق دووپات كردوووه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێز.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه که‌ ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكاریی حه‌لبوسى ده‌ربڕیوه‌ بۆ زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویست بۆ پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌ تایبه‌ت پارێزگاى به‌سره‌ و ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌ پابه‌ندبوونى وڵاته‌كه‌ى كردوووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ى بڕیارى لێدراوه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێویستى و گرنگیی په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ر دوو ڵات كراوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆسیه‌ى ئاو و لایه‌نى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و فراوان كردنى قه‌باره‌ى بازرگانى و پێشكه‌ش كردنى ئاسانكارى پێویست و لابردنى به‌ربه‌سته‌كان.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه