22:57 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
رووسیا: ئەمریکا و کورد هەوڵدەدەن نیمچە دەوڵەتێک لە رۆژهەڵاتی فورات دابمەزرێنن

بەشی سووریا- حکوومەتی رووسیا بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا خۆشحاڵ نییە، کە تێیدا کوردانی کوردستانی سووریا و هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە بە پاڵپشتیی ئەمریکا کاروباری ناوچەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

کوردپرێس:

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بارودۆخی رۆژهەڵاتی فورات نیگەرانییێکی دروست کردووە کە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، "ئەوەی راستیش بێت ئەمریکییەکان بەپشتبەستن بە هاوپەیمانە کوردەکانیان ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەن".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەوڵانەی ئەمریکییەکان و کورد بۆ "دروستکردنی جۆرە ئیدارەیێکی تایبەت" لەگەڵ دەستووری ئێستای سووریا یەک ناگرێتەوە و ئەنجامەکانیشی ئەرێنی نابن.

زاخارۆڤا رایگەیاند "ئەو هەوڵانە بۆ دروستکردنی نیمچە دەوڵەتێک دانیشتووانی عەرەب و ئاشووری و تورکمانەکانی ناوچەکەش نیگەران دەکات".

ئەمریکا بە چەند شێوەیەک یارمەتی و پاڵپشتی هەسەدە دەکات، کە ناوچەیەکی بەرفراوانی لە کوردستانی سووریا و هەندێک ناوچەی باکووری سووریا لەژێر کۆنترۆڵدایە.

 

*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه