![]() | وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات. چاوشئۆغڵو سەرەتا لە بەغدا و دواتر لە هەولێر ژمارەیێک دیدار و کۆ بوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات. |
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوی کردۆەتەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات، لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵحەوە پێشوازیی لێدەکرێت و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتوو: مەولوود چلوشئۆغڵۆ هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە هەولێر ژمارەیێک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات. چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێ بکرێن و لەو چوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره بونیادنانەوەی عێراق".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر تایبەت بۆ کوردپرێس: