07:18 PM   IRAQ
MONDAY, 10 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە فرۆشتنی چەک، ناوچەکەی کردۆتە عەمباری بارووت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا هه‌ندێک که‌س به‌ گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستگیر ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ٩٠ که‌سی به‌ گومانی ھه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌)وه‌ ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 پۆلیسی تورکیا 90 که‌سی به‌ گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ په‌که‌که‌وه‌ ده‌ده‌ستگیر کرد و له‌وباره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له ‌به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه‌که‌  ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په‌) ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ سه‌رکوت کردنی سیاسی وه‌سف کرد.

ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ دوای ته‌نھا چه‌ند ڕۆژێک دێت له‌ لێدوانه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا که‌ ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتووی ناوخۆییی ئه‌و وڵاته‌دا ھه‌ر که‌سێک ده‌ربچێت و په‌یوه‌ندی به‌ "تیرۆریزمه‌"ه‌وه‌ ھه‌بێت ئه‌وا به ‌که‌سانی متمانه‌پێکراوی خۆیان جێ گۆڕکێی پێده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه