04:00 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاڕاستەی سەرۆک كۆماری عێراق دەكات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: شانازی به‌ نادیه‌ موراد ده‌که‌ین و خانمێکی پاڵه‌وانه‌

به‌شی جیهان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌ شانازی به‌ نادیه‌ موراد براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئه‌مساڵ به‌ هاوبه‌شی ده‌که‌ین و ئه‌و خانمێکی پاڵه‌وانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ (9-10-2018) له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا له‌باره‌ی نادیه‌ موراد کچه‌ چالاکوانی کوردی ئێزدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئه‌مساڵ رایگه‌یاند: شانازی به‌ به‌شداربوونی نادیه‌ له‌ کۆنفرانسی ئایینیی وه‌زاره‌ته‌که‌مان ده‌که‌ین و ئه‌و خانمێکی پاڵه‌وانه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گفتوگۆمان له‌باره‌ی براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی کردوووه‌ و ئێمه‌ شانازی به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ نادیه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ هاوبه‌شی بردوووه‌ته‌وه‌.

ناوێرت راشیگه‌یاند: ''نادیه‌ کاری زۆری کردوووه‌، نه‌ک ته‌نیا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئازادی ئایینی به‌ڵکوو بۆ ئازادی ژنانیش کاری کردوووه‌ به‌تایبه‌تیش بۆ ئازادبوون له‌ تاوانی ڕه‌گه‌زی''.

ناوێرت گوتیشی: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نادیه‌ موارد له‌گه‌ڵ مایک پێنس جێگری سه‌رکۆماری ئه‌مریکا کۆ ببێته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه