05:17 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ڕاگەیێندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی/ لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن
هه‌سه‌ده‌: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 29 چه‌كداری داعش كوژراون

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده‌) ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش 29 چه‌كدار كوژراون و ده‌ستیش به ‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتاییی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ له‌ ده‌ڤه‌ری ده‌یره‌زوور له‌ باكووری سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌سه‌ده‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ "له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانی داعشدا شه‌ڕی توند ڕووی دا و چه‌ند كاتژمێرێک به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی شه‌ڕ، شه‌ڕڤانانمان یه‌ک كیلۆمه‌تر و 500 مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و 15 خاڵیان دامه‌زراند و 5 مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ دانرابوون".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ که‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردوووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا 2 چه‌كدار كوژران و بنكه‌ی هاویشتنی مووشه‌کی "حه‌راری" ڕووخێنراوه‌.

هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ڕوو که‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تێكشكاند كه‌ هه‌وڵی ده‌دا به‌ره‌و بنكه‌كانی شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وی بكات، هه‌روه‌ها سێ بنكه‌ی دیكه‌ی داعش كرانه‌ ئامانج كه‌ لێیه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان.

هه‌سه‌ده‌ ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 چه‌كداری داعش كوژران و سێ بنكه‌ی هاویشتنی مووشه‌ک و كارگه‌یێكی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و كۆگه‌یێكی ته‌قه‌مه‌نی ڕووخێنران.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه