13:00 PM   IRAQ
TUESDAY, 19 MARCH 2019
 به په‌له |◀   حکوومەتی هەرێم و شاسوار و پردی سماقوڵی
SATURDAY, 25 AUGUST 2018 - 15:35
به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌وه‌ چوار ژینگه‌پارێز له‌ مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست دا

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆکی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی مه‌ریوان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی گڕگرتنی دارستان و پووش و پاوانی گونده‌کانی سنووری مه‌ریوان و پێنجوێن 4 چالاکوانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئیسماعیل مه‌نووچێهری سه‌رۆکی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی مه‌ریوان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئاگره‌که‌ له‌ پشت گونده‌کانی "سه‌ڵه‌سی و دارستانی پشت پێله‌"ی سه‌ر به‌ مه‌ریوان بوووه‌ که‌ هاوسنووری پێنجوێنه‌ و هه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه‌ ده‌سووتێت و چالاکوانان و ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بۆ کوژاندنه‌وه‌ی چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان هه‌تا ئێستا چوار چالاکوانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ که‌ ناوی یه‌ک که‌سیان به ‌ناوی "شه‌ریف باجوه‌ر" ئاشکرا بووه‌ و دوو له‌ چالاکوانان به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵمژینی دووکه‌ڵه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوووانی‌تریشیان له‌ ناو ئاگره‌که‌دا سووتاون.

شه‌ریف باجوه‌ر یه‌کێک له‌ ناسراو و چالاکترین ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان بوو که ‌له‌ بووژانه‌وه‌ و ناساندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و پرسی به‌ کولتوورکردنی ژینگه‌پارێزی له‌ ئێران ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوووه‌ و کۆمه‌ڵێک پێشنیار و فکری ژینگه‌پارێزی بۆ یه‌که‌م جار له‌ ئێران له‌لایه‌ن شه‌ریف باجوه‌ره‌وه‌ هاته‌ گۆڕێ.

هه‌تا ئێستا له‌باره‌ی هۆکاری گیان له‌ده‌ستدان و ناو و ناسنامه‌ قوربانییه‌کان زانیاریی زیاتر بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه