05:20 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
گۆڤاری ئۆرینتاڵ ڕیۆیۆ:
دیمەشق خۆبەڕێوەبەرییێکی سنووردار بە کوردەکان دەدات

بەشی جیهان- مومکینە لە کۆتاییدا حکوومەتی سووریا خۆبەڕێوەبەرییێکی سنووردار بە کوردەکانی ئەو وڵاتە بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سووریا لە کۆتایی شەڕ نزیک بووەتەوە و ئەمریکا ڕایگەیاندووە بەنیازە ئەو وڵاتە چۆڵ بکات، کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکا دێنە ئەژمار بەردەوام لە لایەن تورکیاوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و بەشار ئەسەد وتوویەتی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بە زۆر یان بە ڕەزا لێیان دەسێنێتەوە.

کوردەکان پێشوازییان لە دانووستان کردووە و تا ئێستا دوو شاندیان بۆ دیمەشق ناردووە. ئەوان ژمارەیێک داواکارییان هەیە کە یەک لەوانە سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییە بە ئامانجی نەمانی دەسەڵات لە مەرکەز. کوردەکان دەڵێن ئەوان خوازیاری ئەوەن کە ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن کوردەوە ئیدارە بکرێت.

گۆڤاری ئۆرینتاڵ ڕیۆیۆ کە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکدەداتەوە لە نوێترین لێکدانەوەیدا دەنووسێت: دیمەشق سەرقاڵی دانووستان لەگەڵ کوردەکانە بەڵام ئەو وڵاتە نایهەوێت خۆبەڕێوەبەرییێکی بەربڵاو بە کورد بدات.

ئەم گۆڤارە جەخت دەکاتەوە بەرپرسانی دیمەشق خۆبەڕێوەبەرییێک بە کوردەکان دەدەن کە زۆر سنووردارە.

ئۆرینتاڵ ڕیۆیۆ پێش بینی دەکات تورکیا مومکینە دژ بە پێدانی خۆبەڕێوەبەری بە کوردەکانی سووریا بوەستێتەوە کە لە ئەگەری ئەو حاڵەتەدا سووریا لە نێوان ڕەزا کردنی تورکیا و سازان لەگەڵ کورد، دووهەمینیان هەڵدەبژێرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه