02:49 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارتی بە ئامانجی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک فشاری بۆ سەر یەکێتی دروست کردووە
شاره‌زایێکی بواری یاسا: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوا ناخرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاره‌زایێکی بواری یاسایی له‌ عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ به ‌بیانووی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق كاربه‌ڕێكه‌ره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب گه‌وره‌ شاره‌زای بواری یاسا له عێراق ده‌ڵێت: بڕیاره‌ ڕۆژی 22ی 12ی 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت. ئه‌گه‌ر تا مانگی 12ی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكنه‌هێنرێت ئه‌وه‌ حكوومه‌تی ئێستای عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌یه ‌و ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌ی پێده‌دات.

تارق حه‌رب ده‌شڵێت: حكوومه‌تی ئێستای عێراق ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌یه‌ تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی نوێ سوێندی یاسایی ده‌خۆن و هه‌وڵه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق چڕ ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زا یاسایییه‌ هۆكاره‌‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌ده‌ستنه‌هێنانی زۆرینه‌ی كورسییه‌کانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه‌ و دروست بوونی كێشه‌ی ساخته‌كاری له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌.

ناوبراو وتیشی: "هه‌روه‌ها نه‌مانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و دروست بوونی دانووستانی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار و ڕێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو درێژه‌ بكێشێت".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه