02:48 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارتی بە ئامانجی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک فشاری بۆ سەر یەکێتی دروست کردووە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی جیهان- مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا.

کوردپرێس: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق كرد كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ڕوو و له‌وباره‌‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتییانی عێراق كرده‌وه‌.

پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار كراون به‌تایبه‌تی کوردی ئێزدی و كریستیانه‌كان لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه