11:53 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 JULY 2018
 به په‌له |◀   خۆپیشاندانەکان لە عێراق نایاسایین
سوپای تورکیا بنکەکانی YPG لە عەفرین تۆپباران دەکات

بەشی تورکیا- ھێزەکانی سوپای تورکیا بارەگاکانی YPG یان لە عەفرین تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکە تۆپھاوێژەکانی تورکیا لە شارۆچکەکانی رەیحانلی و کرکخانی شاری ھەتای و خاڵەکانی ناوچەکانی داماڵدراو، بارەگاکانیYPGیان لە عەفرین تۆپباران کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە ئەرتەشی تورکیاوە ڕاگەیێنراون یەکەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ شەممە 13ی جانیڤێریی 2018 دەستی بە ھێرشەکان کرد کە بە لانیکەم ٣٦ جار تۆپبارانی ناوچەکانی باسوفان، جیندەرەس، دێر بەلت و راجۆ سەر بە عەفرینیان کرد.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه