![]() | ئه‌ندامێکی پارتی: خه‌ڵکی کوردستان نه‌کرێنه قوربانیی ناکۆکیی سیاسیی هه‌ولێر- به‌غدا به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هۆکاری تێکڕای قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا جێبه‌جێ نه‌کردنی ده‌ستووری عێراقه هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی کوردستان نه‌کرێنه قوربانیی ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا. |
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه نه‌جیب به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه: کێشه‌ی سه‌ره‌کی مل نەدانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ دانیشتن لە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر. ئەوەش لێکەوتەی خراپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بوووە کە خەرج نەکردنی مووچە و قەیرانی داراییی هەرێمە.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات: به‌غدا هه‌ندێ به‌ڵێنی له به‌رانبه‌ر خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ندێک به‌ڵێنی له به‌رانبه‌ر ڕاده‌ست کردنی داهاتی نه‌وت به به‌غدا به مه‌رجی دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانووستان و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه.
نه‌جیبه نه‌جیب وتیشی: له کاتێکدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکه‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵێنێکی ئه‌خلاقی، یاسایی و شه‌رعییه و نابێت خه‌ڵکی کوردستان بکرێنه قوربانی ناکۆکیی سیاسیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
- فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و په‌ڕله‌مانتاری پارتی له دیمانه‌یێکی کوردپرێسدا: