11:56 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 JULY 2018
 به په‌له |◀   خۆپیشاندانەکان لە عێراق نایاسایین
ڕۆژنامه‌ی تایمز:
ئه‌مریکا له‌ سووریا مه‌شق به‌ هێزی تایبه‌تی هه‌واڵگریی کورد ده‌کات

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی تایمز ده‌نووسێت: ئه‌مریکا له‌ درێژه‌ی هاوکاریی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا مه‌شق به‌ هێزی تایبه‌تی چاودێری و هه‌واڵگریی ده‌کات که‌ له‌ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێک دێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌مریکا باس له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی سه‌ربازی به‌ هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ هێزه‌کانی دیموکراتیک ده‌کات به‌ڵام ئێستاکه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ سووریا مه‌شق به‌ هێزی تایبه‌تی هه‌واڵگریی کورد ده‌کات.

به‌ گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌، 400 که‌س له‌ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا مه‌شقی تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌وان چۆنیه‌تیی لێپێچینه‌وه‌، دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی گومانلێکراو و دیکه‌ی مه‌شقه‌کانی هه‌واڵگری ده‌بینن. ئامانج له‌و کاره‌ی ئه‌مریکا ڕێگری له‌ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی چه‌کدارانی داعش ڕاگه‌یێندراوه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زیاتر ده‌نووسێت: ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی که‌م کردنه‌وه‌ی پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه