19:01 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   دەوڵەت بە بێ تەگبیری و دووچاوەکی لەگەڵ سنوورنشینان ڕەفتار دەکات
شارەوانی سنە:
یاساکانی شارەوانی پێویستیان بە نوێ کردنەوە هەیە

بەشی کوردستان- شارەوانی سنە لە لێدوانێکدا جەخت لە سەر زەروورەتی نوێ کردنەوەی هەندێک یاسای شارەوانی دەکاتەوە و دەڵێت بە مبەبەستی ئاراستە کردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر ئەو نوێ کردنەوە و پێداچوونەوە پێویستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حیشمەتوڵڵا سەیدی لەو بارەیەوە وتی: زۆرینەی شارەوانییەکان ئێستا کێشەی قەرزی کەسایەتی و ڕێکخراوەکانیان لە ملە و توانای پێدانی قەرزەکانیان نییە.

ناوبراو گوتیشی: ئەو یاسایەی ئێستا لە شارەوانییەکان کاری پێدەکرێت چەندین دەیە لەوەو بەر نووسراون و هەندێک ناڕوونییان تێدا دەبینرێت و لەم چەند ساڵەی ڕابردووشدا گۆڕینی هەندێک لە یاساکان بە زیانی هاووڵاتییان و شارەوانییش شکاوەتەوە.

سەیدی ئەوەشی خستە ڕوو هەندێک دەست­کراوەیی بۆ شارەوانییەکان هەبوو بەڵام پاش گۆڕدرانی چەند یاسایێک ئەو دەست­کراوەیییە بڕا هەر بۆیەش پێویستە هەندێک لە یاساکان بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی شایستەتر ئاراستەی شارۆمەندان بکەین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه