21:19 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاڕاستەی سەرۆک كۆماری عێراق دەكات
زه‌ریف: به‌رجام دانووستانی دووباره‌ی له‌سه‌ر ناکرێت

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف کاردانه‌وه‌ی به‌ چاوچنۆکیی دۆناڵد تره‌مپ پیشان داوه‌ و ده‌ڵێت: هه‌رگیز دانووستان له‌سه‌ر به‌رجام ناکه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ توویتێکدا نووسیویه‌تی: سیاسه‌تی تره‌مپ و به‌یاننامه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌وڵێکی خۆکوژانه‌ بوو بۆ خه‌وش‌دار کردنی ڕێککه‌وتنێکی تۆکمه‌ی چه‌ند قۆڵی که‌ هاوکات سێ ماده‌ی 26 و 28 و 29ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ پێشێل ده‌کات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی کردوووه‌ته‌وه‌: دانووستانی دووباره‌ له‌سه‌ر به‌رجام ناکه‌ینه‌وه‌. ئه‌مریکاش له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ژاوه‌ ژاوی کۆن و به‌که‌ڵک‌نه‌هاتوو بکات بێت وه‌کوو ئێران پێبه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رجامدا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه