13:41 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
ئیئتیلافی موته‌حێدوون بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق حزبێکی نوێی پێکهێنا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و ڕێبه‌رێکی ئیئتیلافی موته‌حێدوون به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئوسامه‌ نۆجه‌یفی ڕای‌گه‌یاند: حزبێکی نوێ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پێکهێندراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سیل نۆجه‌یفی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئیئتیلافی موته‌حێدوون له‌ خۆ به‌دوور گرتن له‌ هه‌ندێ له‌ پارته‌ ئیسلامییه‌کان و ئه‌و پارتانه‌ که‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵی گوماناوی له‌ عێراق، حزبێکی نوێ به‌ ناوی "حزب التضامن العراقی" (پارتی یه‌کڕیزیی عێراق) بۆ به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات پێکهێناوه‌.

نۆجه‌یفی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و حزب و ئیئتیلافه‌ نوێیه‌ له‌ 9 حزب پێکهێندراوه‌ و ئوسامه‌ نۆجه‌یفی، سه‌لمان جه‌میلی، خه‌میس خه‌نجر، ته‌لال زوبێعی، مه‌زهه‌ر خه‌ربیت، حازم جه‌نابی، هه‌یبه‌ حلبووسی و ناهده‌ داینی وه‌کوو به‌رجسته‌ترین که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌و پارتانه‌ ناویان لێده‌برێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و پارته‌ نوێیه‌ له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆمار کراوه‌ و له‌ هه‌موو پارێزگاکانی عێراق به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه