12:23 PM   IRAQ
SUNDAY, 19 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   کوردی سووریا کار بۆ گۆڕینی دەسەڵات ناکات
نەوەی نوێ ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی ڕەت کردەوە و دەڵێت: ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕێککەوتنی سیاسییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوەی نوێ ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "هەر سەرەتا گومانمان هەبووە لە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، چوونکە سندوقەکان لای دەسەڵاتداران خۆیان بوون و بە ئارەزووی خۆیان دەستکارییان کردووە."

ئەوەشی وتووە "پێشتر ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە ژماردنەوەی ئەو سندوقانەی کە بژێردراونەتەوە، زۆر کەمن و کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نابێت."

ڕاگەیێنداروەکە دەشڵێت "بۆ ڕای گشتی ڕاشکاوانە دەڵێین: راگەیاندنی ئەنجامەکان رێککەوتنی سیاسی و پەردەپۆش کردنی فەزیحەی تەزویرە و دوورە لە ڕاستییەوە."

شەوی پێنج شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییێک لە کەرکووک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووی نەداوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه