07:32 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
هادی عامری: ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق دروستی بكات به‌رگه‌ی دوو مانگ ناگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ به‌های هه‌واڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه‌، سه‌ركرده‌یێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش فشاره‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

کوردپرێس:

هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، كه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی دووهه‌م لایه‌نی براوه‌ی نێو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق بوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له‌عێراق به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا دروست بكرێت، به‌رگه‌ی دوو مانگ ناگرێت ‌و ده‌كه‌وێت".

هادی عامری كاندیدی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی فه‌تحه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، هاوكات ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌دروستكردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق ببینێت.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ سوهام مووسه‌وی سه‌ركرده‌ له ‌هاوپه‌یمانیی فه‌تح باس له ‌پاڵپشتیكردنی ئه‌مریكا له ‌حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات ‌و ده‌ڵێت:"ئه‌مریكا میراتگری عێراق نییه‌ تا ده‌ستووه‌ر بداته‌ كاروباری عێراق و بڕیار بدات عه‌بادی كاندیدی ئه‌و بێت".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه