12:24 PM   IRAQ
SUNDAY, 19 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   کوردی سووریا کار بۆ گۆڕینی دەسەڵات ناکات
فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا لە سوەیدا هێرشیا کردە سەر داعش

بەشی سووریا- لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەکانی داعش لە ناوچەی سوەیدا لانیکەم 70 تیرۆریستی داعشی کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای سووریا لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی لە دژی تێرۆریستانی داعشی لە ناوچەی سوەیدا ئەنجام داوە.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکاندا 70 تیرۆریستی داعشی کوژران و هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی چەک و تەقەمەنیی داعش لە لایەن سەربازانی سووریاوە کرانە ئامانج و تەقێندرانەوە.

داعش لە حەفتەی ڕابردوودا لە سوەیدا دەستی کرد بە بارمتە گرتنی 40 کەس لە دروزیەکانی ئەو ناوچە کە 14 کەس لەوان منداڵن و 16 کەسیشیان ژنن.

سەرچاوە: زەڕنیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه