08:46 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکە جه‌نگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەيان لە شنگال بۆردومان كرد
مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ كونسووڵی گشتیی كۆماری چیک له‌ هه‌ولێر ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسووڵی گشتیی کۆماری چێک کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا کۆنسووڵی چیک جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ میخائیل سڤۆبۆدا كونسووڵی گشتیی نوێی كۆماری چیک له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كونسووڵی گشتیی كۆماری چیک كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆناساندن سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی كردبوو خۆشحاڵیی خۆی به‌ نزیکیی و دۆستایه‌تیی هه‌ر دوو گه‌لی چیک و کوردستان ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێره‌م هه‌ست ده‌که‌م له‌ ناو خزم و که‌سی خۆمم.

كونسووڵی گشتیی كۆماری چیک له‌ هه‌ولێر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕ و کاری جیدیش ده‌که‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی کاری زیاتری هاوبه‌ش له‌ بواره‌کانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی، جگه‌ له‌ کارکردنیان له‌ هاوکاری کردنی ئاواره‌کان.

له‌ به‌رانبه‌ردا مه‌سعوود بارزانی به‌خێرهاتنی كۆنسووڵی گشتیی نوێی كۆماری چیكی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رک و كاره‌كانی و سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی كۆماری چیكی كرد كه‌ پاڵپشتی گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ و داوایشی كرد دۆستایه‌تیی گه‌لی كوردستان و گه‌لی كۆماری چیک قووڵتر بێت و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ردوولاش له‌ هه‌موو بواره‌کاندا زیاتر بکرێت.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه