![]() | یان کۆبیش ڕه‌خنه له کارپێکردنی هه‌رێم به یاسای دژه‌تیرۆره‌وه ده‌گرێت به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراقدا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه هه‌رێم جارێكی دیكه كاركردنی به یاسای تیرۆر ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه. |
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان كۆبیش له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی که ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئاب به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند: "له ڕۆژانی 4 و 9ی مانگی ته‌مووزدا نوێنه‌رمان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوونه‌وه كه ویستی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه به جۆرێک له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونه‌كانی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ یه‌ک بگرێته‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له 1ی ته‌مموزدا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی دا بۆ كارپێكردنه‌وه‌ی یاسای دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 2006 و سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه، كه یاساكه ڕێگا ده‌دات ئه‌و دانپێدانانه‌ی كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا وه‌رده‌گیرێن دواتر وه‌كوو به‌ڵگه له دادگاندا به‌كار بهێنرێت."
یان كۆبیش وتیشی: یاساكه له ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردووه‌وه چوووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و ئێستا پێداچوونه‌وه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
- ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر تایبەت بۆ کوردپرێس: