12:24 PM   IRAQ
SUNDAY, 19 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   کوردی سووریا کار بۆ گۆڕینی دەسەڵات ناکات
نووری مالیکی:
سزادانی ئێران پێشێلكارییێکی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوا له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات نه‌بێته‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌تی گەمارۆدان كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئیراندا چالاك كرده‌وه‌، مالیكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/8/2018 به‌یاننامه‌یێكی ده‌ركردووه ‌و ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌مان و وڵاتانی جیهان ئاگاداری كۆتاییهاتنی ده‌رهاوێشته‌كانی یه‌ک جه‌مسه‌ریین له‌ جیهاندا، ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێرانی دراوسێمان كردوویه‌تی پێشێلكارییێكی ڕوونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، ئێمه‌ ته‌ئكید له‌ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ر سزایێكی تاكلایه‌نه‌ ده‌كه‌ین".

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوا له‌ حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌كه‌م، گه‌مارۆ و بایكۆت و رق و كینه‌ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌، چوونكه‌ ناڕاست و نایاساییه‌ و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ و خۆپه‌رستییه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی نێوده‌ڵه‌تییه‌ و هیچ پاساوێكی بۆ نییه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌پێنرێت".

مالیکی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ناكرێت ببینه‌ به‌شیک له‌ پرۆژه‌یێک كه‌ ئامانجی برسی كردنی گه‌لێكی موسڵمان و هاوڕێ بێت و ناكرێت دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا".

سەرچاوە: خەندان

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه