07:40 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسیا له‌ UN: تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ئیدلب دا
وه‌زیری کاری ئێران: گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری کاری ئێران دان به‌ سه‌ختی دۆخی ئابووریی ئێراندا ده‌نێت و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا جێبه‌جێ بکرێن تا کۆتاییی ئه‌مساڵ یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری کاری ئێران ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆی دۆخی ئابووری و گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و وڵاتانی‌تره‌وه‌ تا کۆتاییی ئه‌مساڵ گوشارێکی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانه‌ و به‌ جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار ده‌بن.

وه‌زیری کاری ئێران نه‌یشارده‌وه‌ که‌ "تاران له‌ جه‌نگێکی راسته‌قینه‌دایه‌" و پێویستیی زیاتریان به‌ متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌ته‌ به‌و پێیه‌ی به‌ وته‌ی ئه‌و وه‌زیره متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌تی ئێران لاوازه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ بیانییه‌کان به ‌ڕێژه‌یێکی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و بازاڕی ئه‌و وڵاته‌ تووشی گرفتی گه‌وره‌ بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه