05:46 PM   IRAQ
SATURDAY, 16 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   ڕووسیا پاڵپشتیی سووریای یه‌کپارچه‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان ده‌کات
عه‌دنان عوسمان ئەندامی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم باشترین بژارده‌یە بۆ دەربازبوون له‌ قه‌یران‌/ ڕیفراندۆم چووه‌ مێژووه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌دنان عوسمان نوێنه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی قه‌یراناویی هه‌رێمی کوردستان پێی وایه‌ که‌ شکست هێنانی داعش له‌ عێراق هاوکات بوو له‌گه‌ڵ "بڕیاری هه‌ڵه‌"ی ژمارەیێک له‌ سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و "پاشه‌کشێ کردنی ئه‌وان له‌ هەڵوێستەکانیان پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم" هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیدارترین دۆخ کردەوە.

کوردپرێس بە مەبەستی شرۆڤه‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم و کۆتاییی شه‌ڕ دژی داعش و لێکدانه‌وه‌ی هەل­ومەرجی نوێی ئه‌و هه‌رێمه‌، گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ عه‌دنان عوسمان نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی به‌رجەسته‌ی کوردی عێراقی ئه‌نجام داوه‌ که‌ له‌ درێژه‌دا ده‌یخوێننه‌وه‌:

* لێکه‌وته‌کانی ڕیفراندۆم چ کاریگه‌رییێکی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چ له‌ عێراق و چ له‌ ناوچه‌ و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو؟

ته‌واوی به‌رگرییه‌کانی به‌ته‌واوه‌تی به‌رگرییێکی خه‌ته‌رناکی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئێران بوو به‌ڵام پێشتر هه‌رێمی کوردستان له‌ نێو سه‌تحی جیهاندا ڕۆڵێکی هه‌بوو جار جارێکی داعش ڕۆڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو و ئه‌وه‌ بوو که‌ پێگه‌یێکی گه‌وره‌ و کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هاوکاریی ماڵی و چه‌ک به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کردووه‌. به‌تایبه‌ت ناردنی چه‌ک و مه‌شقی سه‌ربازی  وئه‌و هێزه‌ ڕۆڵێکی به‌رجسته‌ی له‌ شه‌ڕ دژی داعش بووه‌. به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم ناڕه‌زایه‌تیی هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگا جیهانییه‌کانی به‌دوادا بوو. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدا بوو که‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان پێدابوو که‌ هاوکاری هه‌رێم بکه‌ن که‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت و ئه‌وان چاودێر بن. چاودێری گفتوگۆکانیان و چاودێری هه‌نگاوه‌کانی چاره‌کردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم بن. هه‌رێمی کوردستان هه‌مووی ئه‌وانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و سوور بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێکی بێ که‌ڵک هه‌موو له‌تمه‌یێکی گه‌وره‌ی له‌ پێگه‌ی سیاسی، ئابووری و ستراتێژیکی هه‌رێمی کوردستان داوه‌.

* پێتان وایه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌تایبه‌ت ده‌بینین که‌ داعش به‌ شێوه‌یێکی گشتی له‌ عێراق و سووریا و ناوچه‌ ڕوو به‌ ئاوابوونه‌، پێگه‌ی هه‌رێم له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چی ده‌بێ؟

- من پێیم وایه‌ پێگه‌ی هه‌رێمی ته‌نها په‌یوه‌ند نه‌بوو به‌ حه‌زفی داعشه‌وه‌ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ته‌نها هۆکارێک باش بوو بۆ هه‌رێمی کوردستان. هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو هه‌رێمێکی سه‌قامگیر و خاوه‌ن ئه‌زموونی دیموکراتیک و وه‌کوو هه‌رێمێک که‌ جیاوازتر له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کان کار ده‌کات، نابێت په‌یوه‌ندی بده‌ین به‌ شه‌ڕی داعشه‌وه‌. به‌ڵام کۆتایی هێنانی شه‌ڕی داعش ڕێک په‌یوه‌ند بوو به‌ سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی به‌کاربه‌رانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌. له‌ سێ تا چوار ساڵی ڕابردووشدا هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و دیموکراسی پاشه‌کشێیان کردبوو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ته‌عتیل کرابوو. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ زه‌برێکی زۆر گه‌وره‌یان له‌ هه‌رێمی کوردستان داوه‌ و به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌ ماڵئاوایی داعش کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به‌ هه‌رێم نابێت.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پاڵپشتییه‌ ناوچه‌یی و وڵاتانی دراوسێ؛ به‌رخۆدانی گه‌لی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوو و له‌و قۆناغه‌شدا کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بوا به‌رده‌وام پاڵپشتی له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.

* ماوه‌یێک چه‌ند ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم هه‌مدیسان په‌رله‌مان کرایه‌وه‌ باستان له‌ دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ په‌رله‌مانیش واده‌که‌ی خۆی درێژ کرده‌وه‌ بۆ 8 مانگی دیکه‌ پێتان وایه‌ پێگه‌ی په‌رله‌مان له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێت چی بێت و ئایا به‌و شته‌ی که‌ ئێستا ده‌یبینین ده‌توانێت ئه‌و ده‌وره‌ به‌ڕێوه‌ ببات؟

- دۆخی ئێستا و  به‌تایبه‌ت داخرانی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاکامی سوڵته‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان بوو پێش ئه‌م کاره‌ساته‌ بوو که‌ له‌سه‌ر هه‌رێمیان داهێنا. په‌رله‌مانی کوردستان به‌م پێکهاته‌وه‌ ناتوانێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان بێت. په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، مه‌له‌فی نه‌وت، پرسی ئابووری و هه‌روه‌ها ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی شکستی خواردووه‌، به‌ڵام هێشتاکه‌ بڕیارده‌ره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا. ئه‌م په‌رله‌مان ماوه‌که‌ی به‌ نایاسایی درێژ کرده‌وه‌، په‌رله‌مانێکی شکست خواردووه‌ په‌رله‌مانێک نییه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌یێکی به‌هێزی گه‌لی کوردستان بێت. په‌رله‌مانی کوردستان نه‌ ده‌توانێت چاودێرێکی به‌هێز بێت نه‌ ده‌توانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بگۆڕێت نه‌ ده‌توانێت وه‌فدی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاری بکات. نه‌یش ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌یێک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی. په‌رله‌مان کاتێک نه‌توانێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بنێ په‌رله‌مانێکی مردووه‌.

* هاوکات له‌گه‌ڵ درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان حکوومه‌تی هه‌رێمیش چۆن ده‌لی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ خۆی به‌ ماوه‌ بۆ درێژکراو ده‌زانێت له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت و پێکهێنانی حکوومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی ده‌کرێت ئه‌م داواکارییه‌ چۆن ده‌بینن له‌و قۆناغه‌دا؟

- ئه‌وه‌ی که‌ په‌رله‌مان ماوه‌یێک درێژ بکرێته‌وه‌ له‌ ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ دروسته‌ حکوومه‌تیش ماوه‌ی درێژ ده‌کاته‌وه‌. چ جا په‌رله‌مان متمانه‌ی لێبسێنێته‌وه‌ و یان ئه‌وه‌ی که‌ کابینه‌ ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌. باشترین چاره‌سه‌ر له‌ نجاتی کوردستاندا ئه‌وه‌یه‌ حکوومه‌ته‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، چ په‌رله‌مان متمانه‌ی لێبسێنێته‌وه‌ و چ ده‌وڵه‌ت بکشێته‌وه‌. باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکوومه‌ت بکشێته‌وه‌ و به‌هۆی شکسته‌کانییه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌تانه‌ که‌ تووشی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێت، قبووڵ بکات و حکوومه‌تێکی جیاواز و ته‌ک نه‌فه‌ره‌ دروست بکرێت و سه‌ر به‌ پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بن. به‌ڵام حزبه‌کان ده‌بێ په‌یگیرییان بکه‌ن له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌یگیرییان بکرێت. حکوومه‌تێکی کاتی دابنرێت نه‌ نجاتی نیشتمانی. حکوومه‌تێکی کاتی به‌ ئه‌جێندایێکی دیاریکراوی چه‌ند مانگه‌وه‌ که‌ ئێستاوه‌ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی حکوومه‌ته‌وه‌ ئیداره‌ی هه‌موو کێشه‌کانی بکات. کێشه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و دۆسیه‌ ئابوورییه‌کان و دۆخی بژێوی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وانه‌یه‌. ده‌وڵه‌تی کاتی ده‌بێ ته‌رکیز بکاته‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌. باشترین بژارده‌ بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکهێنانی حکوومه‌تی کاتی له‌ دۆخی ئێستایه‌. حکوومه‌تی ئێستا ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێک بنێت بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخه‌که‌ی ئێستا و ڕێکه‌وتنێکی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی باش و خاوێن له‌ هه‌رێمی کوردستان.

* باس له‌وه‌ ده‌که‌ن نیچیرڤان بارزانی له‌ دوایین کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی خۆیدا له‌ وڵام به‌وانه‌ی که‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت و پێکهێنانی حکوومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی ده‌که‌ن ئه‌و داواکارییه‌ی به‌ ناڕوون ناو برد و ڕای­ده‌گه‌یێنن که‌ ئه‌و حکوومه‌ته‌ پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکای له‌ پشته‌ و له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر شتێکی وا بکرێت دیکه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌. وڵامی جنابتان به‌و وتانه‌ چییه‌؟

- ئه‌م قسانه‌ ڕاست نییه‌. چ کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چ به‌غدا، چ ئێران و چ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی شه‌رعیدا مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگ به‌ ده‌وڵه‌تێکی نوێ و سه‌رۆک وه‌زیریی نوێ بدات، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا مامه‌ڵه‌ ده‌کات. ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا ئه‌نجام دراوه‌ حکوومه‌تی کاک نیچیرڤان و پێشتریش کاک مه‌سعوود بارزانی بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داینه‌ناون. بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان دایناون. ئێستاش ئه‌م حکوومه‌ته‌ شکستی هێناوه‌. وه‌ک باسم کردن ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌ده‌ستیه‌وه‌ بوو شکستێکی گه‌وره‌ی هێناوه‌ و له‌ ڕووی سه‌ربازیشه‌وه‌ شکستی هێناوه‌ و هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ کردووه‌ته‌وه‌ و لاوازی کردووه‌. ئه‌م حکوومه‌ته‌ ده‌بێ بڕوات. ئه‌م حکوومه‌ته‌ ناتوانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات. باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکوومه‌تێکی به‌هێز دابنین که‌ ئه‌و حکوومه‌ته‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان پشتگری بکات و بتوانێت گفتوگۆیێکی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات و حکوومه‌تانی نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حکوومه‌ته‌ ده‌که‌ن.

* ئاماژه‌تان به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دا، پێتان وایه‌ به‌غدا بۆچه‌ تا ئێستا وڵامی داواکاری هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌؟

- پێشتر کۆمه‌ڵی گفتوگۆ ئه‌وه‌ بوو و کۆمه‌ڵی داواکاری له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئاوا نه‌بوو که‌ هه‌نگاوی جیدی بنێن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌. زۆربه‌ی دانیشتنه‌کان شکستی هێناوه‌ و ئێستا حکوومه‌تی عێراقی خۆی له‌ لایه‌نی به‌‌هێز ده‌بینێت و حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌نه‌ لاوازه‌که‌ ئه‌بینێت و ئه‌یه‌وێت فشارێکی زۆر بخاته‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ پاشه‌کشێ زیاتریان پێی بکات و شه‌رته‌کانی خۆی به‌ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمدا بسه‌پێنێت. منیش پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حکوومه‌ته‌ به‌م لاوازییه‌وه‌ بڕوات له‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقدا گفتوگۆ بکات زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌یێنێت. گۆرانکاری له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا پێویسته‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت گفتوگۆیێکی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت و له‌ ئاوه‌ها گفتوگۆیێکدا ده‌وڵه‌تێکی نوێ باشتر ده‌توانیت داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌رنه‌ پێش.

* به‌غدا پێش مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی داوه‌. دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقیش بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی ناو بردووه‌. نیچرڤان بارزانی له‌ دوایین کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی وتی ئه‌مه‌ حوکمێکه‌ و ئێمه‌ ڕێزی لێده‌گرین. پێتان وایه‌ هه‌ولێر پاشه‌کشێ بکات و ئه‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا؟

- هه‌ولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ دووهه‌م ڕۆژی ڕیفراندۆمه‌وه‌ پاشه‌کشێ ئه‌که‌ن و پابه‌ندبوونیان به‌ بڕیاره‌کانی دادگه‌ی فیدڕاڵ کۆتایی هێنانی ڕیفراندۆم بوو. ئه‌و پرسه‌ کۆتایی پێهاتووه‌ و به‌غدا به‌کاری دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی داواکاریی زیاتری خۆی بسه‌پێنێته‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمدا. ئه‌گینا ڕاگه‌یاندنی پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌ بڕیاری دادگه‌ی باڵای عێراق واتا ئه‌و مه‌سه‌له‌ کۆتایی پێهاتووه‌. ڕیفراندۆم به‌شێکه‌ له‌ مێژوودا له‌ ڕابردوودا و له‌ ئێستادا نییه‌.

* داهاتووی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌تایبه‌ت که‌رکووک چۆن ده‌بینن؟

- دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ زۆر خراپه‌ له‌ ڕووی ئینسانی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه‌ زۆر زۆر خراپه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌یێکی جێناکۆکین که‌ ده‌ستووری عێراق دانی پێ داناوه‌ و بۆیه‌ ده‌بێ له‌ ئێستادا ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ دابین بکرێت و بۆ ئیداره‌کردنی ده‌بێ حکوومه‌تێکی هاوبه‌شی بێت و ئه‌و ناوچانه‌ ته‌نها سه‌ر به‌ حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی نه‌بن. ده‌بێ خه‌ڵکه‌که‌ و لایه‌نی کوردیش ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ ئیداره‌کردنی ئه‌و ناوچانه‌.

دیمانه‌: حه‌سه‌ن ساڵحی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه