05:46 PM   IRAQ
SATURDAY, 16 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   ڕووسیا پاڵپشتیی سووریای یه‌کپارچه‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان ده‌کات
به‌و مه‌رجه‌ی PYD‌ و YPG به‌شدار نه‌بن؛
تورکیا پێشوازی له‌ به‌شداریی کورده‌کان له‌ دانیشتنی ئاشتیی سووریا ده‌کات

به‌شی جیهان- هه‌واڵده‌ریی شینهوای چین له‌ زاری به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نووسیی: تورکیا ته‌نیا دژی به‌شداریی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی کوردی سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سووچی له‌ سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی بدرکێندرێت، به‌ هه‌واڵده‌ریی شینهوای چینی وتووه‌: وڵاته‌که‌ی ڕازییه‌ به‌ به‌شداری کردنی هه‌ر گرووپ یان که‌سایه‌تییێکی کوردی سووریا جگه‌ له‌ پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD و YPG) له‌ دانیشتنی قه‌یرانی سووریا و به‌ تایبه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی سووچیی ڕووسیا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتووشیه‌تی: ئێستاش که‌سایه‌تییه‌ کورده‌کانی سووریا له‌ قه‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریادا به‌شدارن.

ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: کورده‌کانی سووریا ده‌بێ پێگه‌یێکیان له‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کانی داهاتووی سووریا ببێت به‌ڵام نه‌ک ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ی کورد که‌ به‌ واتای خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر دیتران ناوچه‌کانی خۆیان په‌ره ‌پێبده‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ تورکه‌ ڕاشی‌­گه‌یاندووه‌: ڕووسیا به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌ندامی ناتۆی تورکیا به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی، په‌که‌که‌ به‌ گرووپێکی تیرۆریستی نازانێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه