05:46 PM   IRAQ
SATURDAY, 16 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   ڕووسیا پاڵپشتیی سووریای یه‌کپارچه‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان ده‌کات
مێهره‌جانی شێعری کوردیی منداڵان له‌ ئیلام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئیلام- سێهه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی شێعری کوردیی منداڵان به‌ میواندارێتیی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری ئه‌یوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ تا کۆتاییی مانگی سه‌رماوه‌ز درێژ کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و هه‌ڵگرتنی شێعر و لایه‌ لایه‌ی کوردی و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بی منداڵان و سه‌ربه‌خۆ کردنی شێعری گه‌وره‌ساڵان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌ده‌بی کوردی به‌ به‌شداریی لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ له‌ پارێزگای ئیلام، کوردستان، کرماشان، لوڕستان، خووزستان، هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ سێ شێوه‌زاری کوردی و لوڕی و له‌کی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ئه‌ده‌بییه‌ تا ئێستا دوو جاری دیکه‌ش له‌ژێر ناوی منداڵ و مه‌لیچکدا به‌ڕێوه‌ چووه‌ و ئه‌مساڵیش دیسانه‌وه‌ ناوی منداڵی لێ نراوه‌ و پارێزگای ئیلام و شاری ئه‌یوان میوانداری فێستیڤاڵه‌که‌ ده‌بێت.

له‌ دوو خولی ڕابردووی فێستیڤاڵه‌که‌شدا چه‌ندین زانا و مامۆستای ئه‌ده‌بی وه‌کوو مامۆستا که‌زازی به‌شداری فێستیڤاڵه‌که‌ بوون.

بڕیارده‌ری فێستیڤاڵه‌که‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌: ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌دا قبووڵ ده‌کرێن که‌ له‌سه‌ر شێوه‌زارێکی کوردی و بۆ منداڵان هۆنرابێته‌وه‌. هه‌روه‌هاش ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌نێردرێنه‌ فێستیڤاڵه‌که‌ نابێت له‌ هیچ گۆڤار یان کتێبێکدا چاپ کرابێت. هه‌ر به‌شداربوویێکی فێستیڤاڵه‌که‌ش ده‌توانێت 5 به‌رهه‌م بۆ ئه‌و مێهره‌جانه‌ بنێرێت. لایه‌نگرانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ش ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی مێهره‌جانه‌که‌ به‌ڕێ بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ش ناونیشانه‌که‌یه‌تی؛ ئه‌یوان، شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، بنکه‌ی شێعر و ئه‌ده‌ب، کۆدی پۆستی 53938-69416 یان به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 08433235569 پێوه‌ندی بکه‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه