- بۆ بەفەرمی کردنی مەرزی سازان وەفدێكی هەڵەبجە دێتە ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات، پارێزگاری هەڵەبجەش ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: كار بۆ بەفەرمی كردنەوەی مەرزی سازان دەكەین.
- ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌دا ڕێپێوانی گەوریان کرد
بەشی ئێران/ کوردی- خەڵکی هەر چوار پارێزگا کوردنشینەکەی ئێران لە شارە جۆراوجۆرەکانەوە بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران هاتنە سەرشەقام و پشتگیری‌یان لەو شۆڕشە کرد و یادی ئەو سەرکەوتنەیان کردەوە.
- بوومەلەرە جارێکی دیکە کرماشانی هەژاند
بەشی کرماشان- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16ی بەفرانبار كاتژمێر 17:11:59 بوومهلهرزهيێک به گوڕى 5.9 پله‌ى رێخته‌ر له پارێزگاى كرمانشان روويدا.
- نوێنەری کرماشان: ئیرادە بۆ چارە کردنی کێشەکان لە دەوڵەتی ئێران‌دا نییە/ کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین وەزعیان لە لێقۆماوانی بوومەلەرزەی کرماشان باشترە
بەشی کرماشان- نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەرلەمانی ئێران ڕەخنەی توندی لە خەمساردیی دەوڵەت بەرانبەر بە کێشەی ناوچە کوردنشینەکان و بەتایبەت ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵ‌زەهاو و ئەزگڵە و قەسر شیرین لە کرماشان گرت.
- گەورەترین یانەی دەفی ئێران لە کرماشان کرایەوە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین یانەی دەفی ئێران لە پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو.
- فەرەج عەلیپوور لە کرماشان کونسێرت دەکات
بەشی فەرهەنگ و هونەر- تیپی مۆسیقای "تاڵ" بە سەرپەرشتیاریی فەرەج عەلیپوور ڕۆژی 23ی سەرماوەز لە کرماشان کۆنسێرتێکی مۆسیقا بەڕێوە دەبات.
- دیسانەوە بوومەلەرزە و سەرپێڵ زەهاو
بەشی کرماشان- دەمەوبەیانی ئەمڕۆ 18ی سەرماوەز بوومەلەرزەیێکی بەهێز سەرپێڵ زەهاو و دەوربەری هەژاند.
- شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی سه‌ردانی كرماشان دەکەن/ هەنارده كردنی كاڵا و شتومه‌ک له مه‌رزی په‌روێزخان زیادی كردووه
بەشی کرماشان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كارگێریی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگەیاند: هاورده كردنی كاڵا و شتومه‌ک له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ٢٠% زیادی كردووه و ئاڵوگۆری بازرگان‌یش به‌شێوه‌یێكی ئارام به‌رێوه ده‌چێت.
- لە کرماشان شایی بوو بە شیوەن/ 20 کوژراو و بریندار هەن
بەشی کرماشان- فەرماندەی ئینتیزامیی کرماشان ڕایگەیاند: لە زەماوەندێکی شارۆچکەی چەمەن لە شاری کرماشان، تەقە بەرزەوە بوو و لە ئەنجامدا 4 کەس کوژران و 16ی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
- دەست بە سەر ڕێژەیێکی فراوانی سووتەمەنیی قاچاخ دەگیرێت
بەشی کرماشان- قایمقامی قەسرشیرین ڕایگەیاند لە ماوەی 8 مانگی ئەمساڵی هەتاویدا زیاتر لە 418 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە دەروازەی سنووری پەروێزخان دەستی بە سەردا گیراوە.
- بوومه‌له‌رزه زیانی به کاروانسه‌را مێژوویییه‌که‌ی قه‌سر شیرین گه‌یاندوووه
به‌شی کرماشان/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان گوتوویه‌تی: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی کرماشانه‌وه که گۆڕی 6.4 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر بوو بینای مێژووییی کاروانسه‌رای قه‌سر شیرین زیانی به‌رکه‌وتوووه.
- دوایین زانیاری لە سەر بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی کرماشان
بەشی کرماشان- بە وتەی دەزگا فەرمییەکان بوومەلەرزەکەی کرماشان کە شەوی یەکشەمە 25ی تشرینی دووهەمی 2018 ڕووی دا تا ئەم کاتەش کوژراوی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام زیاتر لە 500 کەس بەو هۆیەوە بریندار بوون و بینا و خانووی ڕووخاو هەن.
- گەنجێکی کرماشانی لە پارکی کوێستان کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا
بەشی کرماشان- پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەمە 19ی گەڵاڕێزان گەنجێکی کرماشانی لە چیایێکی ئەو شارە کەوتە خوارەوە و گیانی خۆی لە دەست دا.
- بوومه‌له‌رزه کرماشانی هه‌ژاند
به‌شی کرماشان- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.4 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر گوندی تازاوای کرماشانی هه‌ژانده‌وه.
- ڕێپێوانی 13ی ئابان لە شارە کوردنشینەکانی ئێران بەڕێوە چوو
بەشی ئێران/ کوردی- هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران، لە شارە کوردنیشنەکانی 4 پارێزگای کرماشان و کوردستان و ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هاووڵاتییان بەشداریی ڕێپێوانی 13ی ئابانیان کرد.
- لە کرماشان پێشانگای کتێب بەڕێوە دەچێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند خولی چواردەهەمی پێشانگای کتێبی کرماشان بە بەشداریی 500 بڵاڤگەی کتێب لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.
- لافاو زیان به ئاواره‌كانی كرماشان ده‌گه‌یه‌نێت
به‌شی کرماشان- به‌رپرسی ڕێکخراوی مانگی سووری پارێزگای کرماشان ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه ئاسمانی ئێرانی گرتۆته‌وه لافاو زیان به ئاواره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌گه‌یه‌نێت.
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری پەروێزخان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوام دەبێت
بەشی کرماشان- قایمقامی شاری قەسر شیرین لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەم ماوەیە بە بۆنەی هاتوچۆی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنییەوە هاتوچۆ لە دەروازەی پەروێزخانەوە قەرەباڵخیی دروست کردووە و ژمارەیێکی زۆری لۆری و بارهەڵگریش گەشتوونەتە ئەو دەروازەیە بۆ هەناردەکردنی کاڵا بۆیە بڕیاریان داوە بەوەی کە ئەو دەروازەیە لە 24 کاتژێری شەو و ڕۆژدا کراوە بێت و هاتوچۆی گەشتیار و ئاڵوگۆڕی کاڵا نەوەستێت.
- دیسانه‌وه بوومه‌له‌رزه کرماشانی هه‌ژانده‌وه
به‌شی کرماشان/ کوردی- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.9 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر شاری قه‌سر شیرین سه‌ر به پارێزگای کرماشانی هه‌ژانده‌وه.
- هاتوچۆی تەنکەرە عێراقییەکان یەک حەفتە پێش چلەی ماتەمین قەدەغە دەکرێت
بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری جادەوبانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: یەک حەفتە پێش چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن هاتووچۆی تانکەرە عێراقییەکان لە جادەکانی ئێران قەدەغە دەکرێت.