پێکهاته‌یه‌کمان وه‌ری خستووه‌ که‌ له‌ سێبه‌ری دا هاوبیری و هاوڕاێی و پێکه‌وه‌بوون، به‌ شێوه‌یه‌کی شیاو و گونجاو، بکرێت به‌ ئامانج بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست.

له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین ئه‌و بینایانه‌ وا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی عه‌قڵ و هزر داده‌مه‌زرێن، په‌نا و هه‌لێنی زانیاران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان ئه‌بن و قه‌یرانه‌ سیاسی یه‌کان تێکیان ناده‌ن.

ڕاستیی، ئه‌مانه‌ت و شه‌فافییه‌ت وه‌کوو سێ به‌های ئه‌خلاقی و سێ گه‌وهه‌ری بێ وێنه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌که‌ینه‌ سه‌ره‌کی ترین ڕه‌هه‌نده‌کانی کاری هه‌واڵنێری مان، به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م هه‌وڵدانه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی خوازراو و چالاک، به‌دی بێنێ.

توند و تیژی دابه‌زێنه‌ری پله‌ و پایه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌ و پێکه‌وه‌بوون و گفتگۆ، پێک هێنه‌ری چاره‌سه‌رییه‌ بۆ گرفته‌کانی مرۆڤ. هه‌ر بۆیه‌، به‌ پێویستی ئه‌زانین له‌ ئامرازی گفتگۆ که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ شه‌فاف کردن و گه‌شه‌ پێدانی بارودۆخی ژیانی کورد.

ئابڕووی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رمایه‌ و سامانی بێ وێنه‌ی مرۆڤه‌ و زیان گه‌یاندن به‌م سامانه‌ مه‌زنه‌ به‌ بیانووی کاری هه‌واڵنێری و ڕاگه‌ینه‌ری به‌ڕه‌وا نازانین.

له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین، زانین مافی هه‌موانه‌ و جم و جۆڵ له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی ماف و ماف پارێزی، ئامانجی ره‌سانه‌یی ئێمه‌یه‌.

کوردپرێس ڕاگه‌ینه‌رێکه‌ بۆ هه‌موان و هه‌وڵ ئه‌دات ڕووداوه‌کان، دوور له‌ ویست و ئاره‌زووی تاکه‌که‌سی و به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست بخاته‌ به‌رچاو. هه‌ر بۆیه‌ له‌م رێگایه‌دا یاسا و ئه‌خلاق و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی هێزی بێ وێنه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی به‌ بنه‌ما ئه‌گرێت.

کوردپرێس سه‌ر به‌ هیچ حیزب و لایه‌نێک نیه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی خۆی، ڕه‌خنه‌ و بۆچوونی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نێک ئه‌کات.

کوردپرێس، پێوه‌ندییه‌ ناله‌بار و نه‌گونجاوه‌کانی دونیای میدیا و تاقم و ڕاگه‌ینه‌ری که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان و لایه‌ن و تاقم دانراون، به‌ خه‌سارێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌زانێ و درگای خۆی ئاوه‌ڵا ئه‌کات بۆ هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێک به‌ هه‌ر جۆره‌ بیر و هزر و ئه‌ندێشه‌یه‌ک.

کوردپرێس ده‌وری راگه‌ینه‌ر، یان میدیاکان له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگای ئێستادا به‌ هه‌ند وه‌رئه‌گرێ و پێی وایه‌ له‌ ڕێنوێنی کردن یان خود چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکان دا شوێن پێی راگه‌ینه‌ره‌کان دیار و ئاشکرایه‌.

هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ ئه‌دات له‌سه‌ر رێبازێکی شه‌فاف و دوور له‌ په‌راوێز و بابه‌تی لاوه‌کی، به‌ گیانێکی برایانه‌ و ژیرانه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای ڕاسته‌قینه‌ و دروست بڕوات و پێبه‌ند بێت به‌ ئاواتێکی گه‌وره‌ به‌ ناوی به‌خته‌وه‌ری و ئاسایشی ته‌واوی کورده‌کان. ئه‌وه‌ باوه‌رمانه‌‌؛

ئه‌گه‌ر رێنومای گشت عاله‌م رێگه‌س

گه‌ر نه‌گری ده‌ستێ، گشت عاله‌م چاڵه‌س