74982 هونەرمەندی کوردستانی بە ئامانجی پشتگری لە نەخۆشانی MS کونسێرت بەڕێوەدەبات بەشی ئێران/کوردی- شەهرام مەنسووری هونەرمەندی کوردستانی بە ئامانجی پشتگری لە نەخۆشەکانی ام اس لە ماوەی دوو رۆژدا لە سینەما بەهمەنی سنە کونسێرتێک بەڕێوە دەبات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم گۆرانیبێژە کوردستانییە لەو بارەیەوە وتی: ئەمە پێنجەمین کونسێرتێکە کە گرووپی ئاران لە مانگی رەمەزاندا و بە ئامانجی پشتگری لە نەخۆشیە تایبەتەکان بەڕێوەدەبات.

مەنسووری زیادی کرد: لە رۆژی جەژنیشدا لە شاری پاوە و بە ئامانجی پشتگری لە رێکخراوی هەتیوان و نەخۆشانی شێرپەنجە بەڕێوە دەبەین.

کونسێرتی شەهرام مەنسووری بە هاوکاریی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان لە رۆژەکانی 28 و 29ی مانگی جۆزەرداندا کاتژمێر 21 تا 23 لە سینەما بەهمەنی سنەدا بەڕێوە دەچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113