71756 ڕاپۆرتی کوردپرێس لە ڕەوتی گشتپرسی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا؛ هیوامان بە دەوڵەتی تورکیا نییە/ ئەردۆغان و گولەن جیاوازیان لای کوردەکان نییە بەشی تورکیا- ژمارەیێک لە بەشداربووانی گشتپرسی ئەمڕۆی تورکیا بۆ پەیامنێری کوردپرێس دوان و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دۆخی کوردەکانی تورکیا خستە ڕوو. زۆربەی ئەوان دەنگی "نا"یان بە گشتپرسییەکەی تورکیا داوە.
ژمارەیێک لە هاووڵاتیانی کوردی تورکیا لە گفتۆگو لەگەڵ پەیامنێری نیردراوی کوردپرێس بۆ ئامەد ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە گشتپرسیی گۆڕینی یاسای بنەڕەتی تورکیا خستە ڕوو.
سڤیل دەڵێت: من مامۆستام، دەنگم نەداوە بەڵام لە ترسی ئەوەی لە کارەکەم دوورم نەخەنەوە و دەرم نەکەن لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا ڕامگەیاندووە کە دەنگی من "ئەرێ" یە. زۆربەی زۆری هاوکارەکانی من لایەنگری ئاک پارتین.
نەزیر دەڵێت: ئێمە موسڵمانین تەنیا بژاردەی شیاو بۆ ئێمەی کورد ئەردۆغانە، ئێمە لە ئاتیئیستەکان و ئەو کەسانەی کە ڕۆڵەکانمانیان بە کوشتن دەدەەن هیچ شتێکی باشمان نەبینیوە. ئەردۆغان سەرۆکی ئێمەیە.
کەماڵ دەڵێت: ئێمە دەڵێن "نا" چونکە بەڵێ وتنی ئێمە بە واتای پەسەندکردنی کردەوەکانی ئاک پارتی لە ناوچە کوردنشینەکان دێت. ئەوان شارەکانی ئێمەیان کاول و وێران کرد و ڕۆڵەکانی ئێمەیان کوشت.  ئێمە هیچ هیوایێکمان بە دەوڵەتی تورکیا نییە ئەوان بەڵێنەکانیان ڕاست نییە.
محەمەد ئەمین دەڵێت: ئێمە بڵێین "ئەرێ" یان "نا" هیچ جیاوازیێکی بۆ کوردەکان نییە و هیچ شتێک ناگۆرێت بەڵام "نا" وتنم پێ باشترە. فەتحوڵا گولەن و ئەردۆغان و ئەوانی دیکە هیچ جیاوازیێکیان نییە. ژمارەیێکی زۆر لە ئەندامانی ئێستای ئاک پارتیش لایەنگری گولەنن و ئەگەر کوودەتاکە سەرکەوتو دەبوو زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئێستا لە گەڵ ئەردۆغان دان، لە لای دەستی گولەن بوون.
نازلی دەڵێت: ئاک پارتی هەموو بنکە و ناوەندە چاندی و هونەرییەکانی داخستووە. ئەو دۆخەی کە ئێستا تێیداین تەنانەت لەوەی دەیەی نەوەدیش خراپترە. هیچ گومانتان لەوەدا نەبێت کە لە ئامەد، ماردین، وان و هەموو شارە کوردنشینەکانی دیکە ڕێژەی دەنگی "نا" لە سەرووی ٧٠ لە سەد دەبێت.
دالار دەڵێت: دەوڵەتی ئێران نکۆڵی بوونی کوردەکان ناکات. بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیێکی زۆر دزێوانە فەرهەنگ و زمانی تورکی بە فەرهەنگ و زمانی ئێمەی کوردیش دەناسێنێت. من دەڵێم "نا" بە هەرکسێک کە نکۆڵی لە بوونی من بکات.
ئەنگین دەڵێت: دەوڵەت بە زەبری زۆر شارەوانییەکانی ئێمەی داگیر کردووە و نوێنەرانی ئێمەی کە بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون قوڵبەست و ڕەوانەی بەندیخانە کردووە. ئەمە چی داوە لە دیموکراسی. ئەو کەسانەی لە جێگای شارەوانەکانی ئێمە دانراون دەسەڵاتی بێ سنووریان هەیە و چییان پێ خۆش بێت ئەوە دەکەن. ئێمە هەموو کاتێ "نا" دەڵێین بە زوڵم و زۆر و نادادپەروەری.
تایفۆن دەڵێت: بڵێین "نا" یان "ئەرێ" هیچ جیاوازیێکی نابێت، بەڵام ئێمە وەکوو کاردانەوەیێک ئەڵێین "نا" تاوەکوو ئەردۆغان تێ بگات کە بە بێ کوردەکان ناتوانێ هیچ کارێک بباتە پێش و ناچارن پرسی کوردەکان لە وڵاتی تورکیا چارەسەر بکەن.