70987 سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراقی لە بەغدا، گەیشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو، ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ئەوڕۆ پێنجشەممە ١٠ی خاکەلێوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە چووە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق.

گۆترێس لە فڕۆکخانە لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە و کەریم سەنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازی لێوەکرا.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار دەکات و بڕیار وایە لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق بەتایبەت شەڕی مووسڵ و پرسە پێوەندیدارەکان بە هەرێمی کوردستانەوە ڕاوێژکاری و گفتوگۆ بکرێت.

میدیاکانی نزیک بە پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو ڕووداو و باسنیوز ڕایانگەیاندووە ڕەنگە پرسی ڕێفراندۆم و دیاری کردنی چارەنووس لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان بارزانی و گۆترێس بێت.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا سەبارەت بە ڕزگار کردنەوەی مووسڵ و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەو شارە لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گفتوگۆی کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60108