70661 فەرماندەی هێزەکانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە: توانای ئەوەمان هەیە مانگی ئەیپرێل بچینە ناو ڕەقەوە بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ڕەقە ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیاری کۆتایی بدرێت بۆ چوونە ناو ناوەندی ڕەقە، ئەوا ئەو ئۆپەراسیۆنە لە مانگی ئەیپرێلدا دەستی پێدەکرێت. <div dir="rtl" style="text-align: justify">بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە زەڕ نیووز، سیپان حەموو لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لێدوانێکدا وتی: لە ئەگەری ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی ئۆپەراسیۆنی چوونە ناو ناوەندەنی ڕەقە لە سەرەتاکانی مانگی ئەیپرێلی ئەمساڵەوە دەست پێدەکات. ئێمە پێمان وایە ئازادی کردنی ڕەقە تەنیا چەند حەوتە ئەخایێنێ.</div><div dir="rtl" style="text-align: justify">ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە هێزەکانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە هاوشان لەگەڵ هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا دەچنە پێش و زیادیشی کرد: یەپەگە ٢٥ لەسەدی هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا پێک دێنێت. لێرەدا ئەزموونەکانی یەپەگە و زاڵی بوونی ئەو هێزانە لە شەڕی شاردا زۆر کارساز و گرینگ دەبێت.</div><div dir="rtl" style="text-align: justify">وتیشی: لە ئێستادا ئامادەیی سەربازی گونجاو و دۆخێکی باشمان هەیە بۆ چوونە ناو ڕەقە. چەک و چۆڵی سەربازی، هێزی چەکداری، دیسپلین و ڕێکوپێکی سەربازی لە ئاستێکی باڵادایە شارەکە لە سێ بەرەوە گەمارۆ دراوە و پاک کراوەتەوە.</div>