70627 بەرزبوونەوەی گوشارەکانی پەیەدە بۆ سەر پارتە کوردییەکانی دیکەی سووریا/ ٢٣ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا داخرا بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (PYD) ٢٣ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) کە لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی ئەو پارتە چالاکن، داخست و پۆلمپ کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە زەڕنیووز، پاش ئەوەی کە حاکم حیلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری حەسەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە نووسینگەکانی پارت و بزووتنەوەگەلی سیاسی لە ناوچەی حەسەکە کە مۆڵەتی چالاکیان وەرنەگرتووە، دادەخرێن، فوئاد عەلیکۆ، ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە کاردانەوە بەو مژارە، ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر نووسینگەی پارتەکان، دەستگیرکردنی کەسایەتییە پلەبەرزەکانی پارت و ئێستاکەش هەڕەشەی داخستن و پۆلمپ کردنی نووسینگەی پارتەکان، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر هەرێمی پارت و بزووتنەوەگەلی سیاسیی کوردی سووریا. ئەو کردەوەیە بەشێکە لە هەوڵ بۆ سڕینەوەی تەواوی بەرهەڵستکاران لە بواری سیاسیی کوردستانی سووریا.
هەروەها خالید عەلی، نووینەری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە بەم ڕووداوە، ڕایگەیاند: گوشارەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە دژی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە. لە ٣ رۆژی ڕابردوودا ٢٣ نووسینگەی ئەنەکەسە پۆلمپ کراون. نووسینگەکانی ئەو ئەنجومەنە لە کۆبانی، قامیشلۆ، عاموودی، حەسەکە و گیرکە لەک، داخراون.