69857 ئەندامی کادری سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سووریا له لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس؛ پێشمەرگەکانی رۆژئاوا هەر له سەرەتاوه له شەنگال بوون / ئێمه نابین به دەسپێکەری شەڕ له دژی یەپەگە بەشی سووریا – ئەندامی کادری سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سووریای نزیک له مەسعوود بارزانی، له لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس وتی: پێشمەرگەکانی رۆژئاوا هەر له سەرەتاوه له شەنگال و دەورووبەریدا جێگیر کرابوون و ئەوان بەرپرسی ئاسایشی 100 کیلۆمەتر له سنوور لەگەڵ سووریا بوون. ناوبراو وتی: پێشمەرگەکانی رۆژئاوا تێکەڵی شەڕی دژ به YPG نابن مەگەر ئەوەی که ئەوان دەست بکەن به هێرش کردن.
کاوه عەزیزی ئەندامی کادری سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سووریای نزیک له بارزانی، له وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێس لە هۆکارەکانی رێگەنەدانی دەسەڵاتی ناوچه کوردنشینەکانی سووریا بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی ناسراو به پێشمەرگەکانی رۆژئاوا که خەڵکی کوردستانی سووریان، ڕایگەیاند: هێزەکانی (YPG)که سەر به پەپەکەن ڕێگه نادەن پێشمەرگەکانی رۆژئاوا بچنه کوردستانی سووریا، چونکه ئەوان پارێزەری سنوورەکانی ڕژێمی سووریان.

عەزیزی له وەڵامی ئەم پرسیارەدا که ئاخۆ هێزەکانی پێشمەرگەی ناسراو به رۆژئاوا بەرنامەیەکیان بۆ چوونه نێو کوردستانی سووریا هەیه، وتی: له ئێستادا هیچ بەرنامەیەکمان بۆ چوونه کوردستانی سووریا نییه. هەر وەک خۆتان ئاگادارن له ئێستادا ئەم هێزانه له نزیک عێراقەوه، سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا دەپارێزن.

ناوبراو وتیشی: مەودایەکی نزیک به 100 کیلومەتر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا له ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەکانی رۆژئاوا دایه که ئەرکیان پاراستنی ئەم سنوورەیه.

ئەندامی کادری سەرۆکایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سووریا له وەڵامی ئەم پرسیارەدا که هەندێ هەواڵ گوزارشت لەوه دەکەن که پێشمەرگەکانی سەر به (ENKS)به نیازن له شەنگال بڕۆنه دەرێ، ڕوونی کردەوه: پێشمەرگەکانی رۆژئاوا له (چیای زەرتک و بەنداوی مووسڵ و بەشێک له شەنگال)دان و له ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕی دژی داعشن، کەواته ئەوانه پێشتریش لەم ناوچەیە بوون.

عەزیزی له وەڵامی ئەم پرسیارەی کوردپرێس که ئەگەری تێهەڵچوونی نێوان پێشمەرگەکانی رۆژئاوای سەر به(ENKS)و هێزەکانی(YPG)که له ئێستادا دەسەڵاتی کوردستانی سووریایان له ژێر ڕکێفدایه، هەیه، وتی: پێشمەرگەکانی رۆژئاوا هیچ کات خۆیان تێکەڵی شەڕ ناکەن، مەگەر ئەوەی که هێرش بکرێته سەریان و ئەوانیش بەرپەرچی ئەم هێرشه بدەنەوه.

دیمانە: ئەفشین غوڵامی