68065 ئەزموونی پلاسکۆ/ هەورامان بەهرامی بەشی ئێران- تەمەنی بینا و خانوو لە ئێران بە پێی کواڵیتییەکانی جیهانی لە ئاستێکی نزمدایە. بە پێی ئەو ئامارانەی کە ڕێکخراوەی ئەندازیاری بڵاوی کردووتەوە تەمەنی بەسوودی بینا لە جیهان ١٠٠ ساڵە و لە ئێران بۆ ٣٠ ساڵە.
کوردپرێس- داڕووخانی باڵەخانەی 17 نهۆمی پلاسکۆ یەکێ لە گرنگترین هەواڵەکانی ئەم حەوتەی کۆمەڵگای ئێرانی بوو.

زۆرتر لە هەموو کاتێک ئەم حەوتەیە باس لەسەر بیناسازی و گرنگایەتی بەڕێوەبردنی یاساکانی ئەندازیاری کراوە و ئەمە لە کاتێکدایە لە چەن ساڵی ڕابردوو و بەرپرسانی ڕێکخراوەی ناحکوومی ئەندازیاری بیناسازی ئێران و بەتایبەت پارێزگاکان هۆشداریی ئەوەیان دابوو کە گیانی شارومەندان بە هۆی خانوو و بیناکانی ئێستا لە مەترسیدایە.

تەمەنی بینا و خانوولە ئێران بە پێی کواڵیتییەکانی جیهانی لە ئاستێکی نزمدایە. بە پێی ئەو ئامارانەی کە ڕێکخراوەی ئەندازیاری بڵاوی کردووتەوە تەمەنی بەسوودی بینا لە جیهان ١٠٠ ساڵە و لە ئێران بۆ ٣٠ ساڵە.

بیناسازی بێ مۆڵەت و لەبەرچاونەگرتنی یاسا و ڕێساکانی بیناسازی و ئەندازیاری، نەبوونی میکانیزمێکی پتەو لەبەرامبەر ئەو بینایانەی بێ مۆڵەت سازدەکرێن و هەروەها ئاستی نزمی کواڵیتی کەرەسەی بیناسازی بوونەتە هۆی ئەوە کە تەمەنی بینا و خانوو لە ئێراندا تا ئاستێکی مەترسیدار کەم بێتەوە.

ئەکبەر تورکان سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی ئەندازیاری بیناسازی ئێران هۆی داڕووخانی باڵەخانەی پلاسکۆی بە لەبەرچاونەگرتنی یاساکانی بیناسازی وەسف کردووە و وتوویە: ئاگرکوژێنەوەکان بوونەنەتە قوربانی لەژێرپێنانی یاساکانی ئەندازیاری و بیناسازی.

هەر لە ساڵی ١٩٩٥ کە ئەنجۆمەنێک بۆ دەستنیشان کردنی یاساکانی بواری ئەندازیاری بیناسازی و خانوو پێکهێنرا تا کوو ئێستا کە بە شێوەی ٢٢ بابەتی سەرەکی، هەموو پێداویستی و یاسا و ڕێساکانی ئەندازیاری خانوو لەبەرچاو گیراوە، ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی بۆ هەمووان فەرز کراوە بەڵام بەداخەوە ئەو جۆرە کە شیاوە چ لە باری دەوڵەت و چ لەباری خەڵکیشەوە جێبەجێ نەکراوە.

بۆیە ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەبێ چاوەڕوانی ڕوودانی کارەساتەکان وەکوو ڕووخانی بینای ٥٠ ساڵەی پلاسکۆی تاران بین.

بوونی ئێران و بەتایبەت کوردستان لەسەر هێڵی بۆمەلەرزەی جیهان و هەروەها تایبەتمەندی کەش و هەوا و ئەقلیمی ناوچەکە مەترسی ڕووداوی گەورەتر و سامناکتری بۆ دەسنیشان کردووین ئەگەر بە خۆمان نەگەڕێینەوە و هەوڵ بۆ دروسکردنی بینا و خانوویەک بە پێی یاساکانی دیاریکراوی ئەندازیاری نەدەین.

نابێت لەبیری ببەین خانوو و بینا سەرمایە و موڵکی تاکە کەس نیە و بەڵکوو بە سامانێکی نەتەوەیی دێتە ئەژمار کە شوێنی حەسانەوە و ئیش و سیما و روخساری شار پێکدەهێنرێت و ڕاستەوخۆ لە سەر شێوازی ژیان و دەروونمان کاریگەر ئەبێت.