67424 ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق: ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆردۆن ده‌ورێکی ئه‌وتۆی له‌ پیشه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌بێت به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان وتی: ڕێککه‌وتنی عێراق و ئۆردۆن سه‌باره‌ت به‌ چێکردنی هێڵی بوریی نه‌وت نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌ورێکی ئه‌وتۆی له‌ به‌هێزکردنی پیشه‌ی نه‌وت و ئابووریی هه‌ردوو وڵات ده‌بێت. <div dir="rtl" style="text-align: justify">به&zwnj;پێی هه&zwnj;واڵی کوردپرێس به&zwnj;گێڕانه&zwnj;وه&zwnj; له&zwnj; هه&zwnj;واڵده&zwnj;ریی نه&zwnj;ته&zwnj;وه&zwnj;یی عێراق (نینا)، ئارێز عه&zwnj;بدوڵڵا وتی: ڕێککه&zwnj;وتنی عێراق و ئۆردۆن له&zwnj;سه&zwnj;ر چێکردنی هێڵی بۆریی نه&zwnj;وت نێوان دوو وڵات و کردنه&zwnj;وه&zwnj;ی بازگه&zwnj;ی سه&zwnj;رسنووری &quot;ته&zwnj;ریبیل&quot; داپه&zwnj;ڕێکی گرینگ بۆ به&zwnj;هێزکردنه&zwnj;وه&zwnj;ی پیشه&zwnj;ی نه&zwnj;وتی عێراق و ئابووریی هه&zwnj;ر دوو وڵاته&zwnj; و باشتربوونی دۆخی ئابووری له&zwnj; پارێزگای ئه&zwnj;نبار و ڕه&zwnj;خسانی هه&zwnj;لی کار له&zwnj;و پارێزگایه&zwnj;ی به&zwnj;دواوه&zwnj; ده&zwnj;بێت.</div><div dir="rtl" style="text-align: justify">ناوبراو جه&zwnj;ختیشی کرد که&zwnj; هه&zwnj;وڵی عێراق بۆ ڕاکێشانی سه&zwnj;رمایه&zwnj;ی وڵاتانی دیکه&zwnj;، ده&zwnj;بێته&zwnj; یاریده&zwnj;ری عێراق بۆ به&zwnj;هێزبوونه&zwnj;وه&zwnj; له&zwnj; ڕوانگه&zwnj;ی ئابووری و ده&zwnj;رچوون له&zwnj; قه&zwnj;یرانی ئابووری به&zwnj;هۆی دابه&zwnj;زینی نرخی نه&zwnj;وته&zwnj;وه&zwnj;.</div>