67415 تۆمه‌تبارکردنی پارتی به‌ له‌مپه‌ڕنانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سازانی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌ له‌مپه‌ڕنانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سازانی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان تۆمه‌تبار کرد. <div dir="rtl" style="text-align: justify">به&zwnj;پێی هه&zwnj;واڵی کوردپرێس، ئه&zwnj;حمه&zwnj;د حه&zwnj;مه&zwnj;ڕه&zwnj;شید له&zwnj; گفتوگۆ له&zwnj;گه&zwnj;ڵ هه&zwnj;واڵده&zwnj;ریی &quot;المعلومه&zwnj;&quot;دا وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان به&zwnj; ئامانجی به&zwnj;فیڕۆدانی کات بۆ تێپه&zwnj;ڕاندنی هه&zwnj;ڵبژاردنه&zwnj;کان به&zwnj; بێ گۆڕینی سه&zwnj;رۆکی هه&zwnj;رێمی کوردستان، کێشه&zwnj; له&zwnj; به&zwnj;رانبه&zwnj;ر پڕۆسه&zwnj;ی ئاشتی و سازانی نێوان پارته&zwnj; کوردستانییه&zwnj;کان و به&zwnj;رده&zwnj;وامیی گفتوگۆی نێوان ئه&zwnj;م پارتانه&zwnj; دروست ده&zwnj;کات.</div><div dir="rtl" style="text-align: justify">ناوبراو جه&zwnj;ختی کرد که&zwnj; سه&zwnj;رجه&zwnj;م گفتوگۆی پارته&zwnj; کوردستانییه&zwnj;کان به&zwnj; بێ ده&zwnj;ره&zwnj;نجام هه&zwnj;روا ماوه&zwnj;ته&zwnj;وه&zwnj; و پارتی دیموکراتی کوردستان له&zwnj;م بابه&zwnj;ته&zwnj; بۆ ده&zwnj;سته&zwnj;به&zwnj;رکردنی ئامانجی تاکه&zwnj;که&zwnj;سی و حزبی هه&zwnj;لقۆستنه&zwnj;وه&zwnj; ده&zwnj;کات.</div>