67247 فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا قەندیلیان بوردومان کردەوە بەشی تورکیا- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا هەندێ ناوچەی دەوروبەری کوێستانی قەندیل لە خاکی هەرێمی کوردستانیان بوردومان کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، بە پێی زانیارییە وەدەست هاتووەکان لە ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستانەوە، بنکەکانی pkk لە دەوروبەری چیای قەندیلیان بوردومان کرد.

بە پێی زانیارییە وەدەست هاتووەکان لەهێزە سەربازییەکانی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 18:58ی ڕۆژی ڕابردوو، 6ی جانیڤێری 2017 تاکوو کاتژمێر 19:55 بە کاتی ئەنقەرە هەندێک ئامانجی لە پێش دیاریکراویان بوردومان کرد.

بە وتەی سوپای تورکیا، 11 ئامانج لەوان پەناگە و ئەنباری هێزەکانی pkk لەم هێرشەدا لە ناوچوون.

ماڵپەڕی فورات نیوز کە سەر بە pkkیە وێڕای ئاماژە بەو هێرشە ئاشکرای کرد: بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوچەییەکانەوە وەدەست هاتووە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی بوکریسکا و لوجای دەورەوبەری قەندیلیان بوردومان کردووە.