67053 ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی ئەسەد/ تاها ئاکیۆل بەشی تورکیا- بریا هەر ئەو دەمە نەرمیمان دەنواند. هەر لەو شەش مانگ یان یەک ساڵەی یەکەمدا بمانگوتایە یەکەمایەتی ئێمە بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆرە نەک دەوڵەتی سووریا تاوەکوو ناچار نەبین بۆ گەیشتن بەم شوێنەی ئێستامان دوای ڕووسیا کەوین.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە وتەی هەواڵدەریی دۆغان، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە سووریا تا ئێستا گەیشتۆتە ٣٧ کەس. ١٦ کەسیان ئەو شەهیدانەن کە ماوەیەک پێشتر لە باب گیانیان لەدەست دا. ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بە چەند هۆکاری دڵنیاکەرەوە ڕێکەوتی ٢٤ی ئاگێست دەستی پێکرد. لە ماوەی سێ مانگدا تەنیا ٢١ شەهیمان دا. بەڵام لە پێکدادانەکانی باب کە ئێستا سنووری دەسەڵاتی داعشە ١٦شەهیدمان داوە!

هەر لە سەرەتاشەوە ئاشکرا بوو کە داعش بەرخۆدانێکی بەهێزی لە بابدا دەبێت.

فیکری ئیشیک، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت: "دوو هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشمان لە تیرۆریستان پاک کردۆتەوە" و جەختیش دەکات کە باب بۆ ئاسایشی توکیا ئێجگار گرینگە.

سەرۆک کۆماری سووریا خۆشحاڵە

وەزیری بەرگری دوور لەشێوەی حەماسی قسە دەکات و هەر بۆیەش وتەکانی تا ڕادەیەکی زۆر جێی متمانەن. چوونکە پسپۆڕی سەربازی نیم سەبارەت بە ئۆپەرسیۆنی باب روانگەیەکی ڕەخنەگرانەم نییە.

بەڵام دەتوانین پرسەکە بۆ لای سیاسەتی دەرەوە ڕاکێشین و پێویستیشە. ناتوانین بڵێین حکوومەت لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی سیاسەتێکی گونجاویان گرتۆتە بەر.

لەجیاتی بەکارهێنانی زمانێکی دیپلۆماتیک کە بۆ سیاسەتی دەرەوە پێویستە، بەهۆی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکەوە، لە زمانێکی حەماسەیی کەڵکیان وەرگرتووە و ئەوەش بۆتە لەمپەرێک لەبەردەم سیاسەتێکی گونجاو و عاقڵانە.

تۆ بڕوا، بە "ڕاگەیێندراوەکەی مۆسکۆ" ویستمان نێوان بەرهەڵسکارەکانی ئەسەد ڕێککەتنێک درووست بکەین، وا نییە؟

دوێنێ کاربەدەستانی دیمەشق خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و وتیان "هیوادارین دەسپێکێکی تازە بێت." وا نییە؟

بەڵێ سووریا خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر چارەسەرییەک بێتە ئاراوە. بەڵام...

سیاسەتی وەلانانی ئەسەد

ئەنقەرە تا مانگێک پێشتر وتبووی بۆ "کۆتایی هێنان بە حکوومەتی بەشار ئەسەد و تیرۆری دەوڵەتی چووەتە سووریاوە!"

پاش دوو ڕۆژ و بەهۆی دەستێوەردانەکانی پووتینەوە تا ڕادەیەک نەرمتر بووین و ئەمەش پرێستیژی پووتینی بەرز کردەوە. لە ئاکامیشدا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا ڕاگەیێندراوەکەی مۆسکۆمان واژۆکرد.

زۆر ئاشکرا بوو کە دەگەینە ئەم خاڵە.

پسپۆڕی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی واشێنتۆن پۆست لە وتارەکەی ١٢ی مارچدا بەناوی "بەستێنەکان لە بەرژەەندیی ئەسەددا دەبن" نوسیبووی بەهۆی پشتیوانییەکانی ئێران و ڕووسیا ئەسەد دیسانەوە دەسەڵاتدار دەبێت و دەگەڕێتەوە سەر مێزی دانووستانەکان. کارناسەکانی ئێمەش هەر وایان دەگوت.

بەتایبەت ئەوەیکە دەوڵەتی سووریا پێنچ سال پێش سیاسەتی "ئەسەد دەبێ بڕوات"ی خستە یەکەمایەتییەوە و بوویە هۆکاری ئەوەی دەوڵەتی سووریا لە PYD پشتیوانی بکات و ببێتە یەکێک لە یەکەم پشتیوانەکانی پەیەدە.

لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەو شوێنەی کە تورکیا بە واژۆی ڕاگەیێندراوی مۆسکۆ دەبێ سیاسەتی "ئەسەد دەبێ بڕوات" وەلا نێت.

بریا...

بریا هەر ئەو دەمە ئەم نەرمییەمان دەنواند. هەر لەو شەش مانگ یان یەک ساڵەی یەکەمدا بمانگوتایە یەکەمایەتی ئێمە بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆرە نەک دەوڵەتی سووریا تاوەکوو ناچار نەبین بۆ گەیشتن بەم شوێنەی ئێستامان پشت ڕووسیا کەوین.

لە ئاکامدا نۆمان کورتولمووش دانی بەوەدا نا کە سیاسەتەکانمان هەمبەر سووریا هەڵە بوون و خەساری زۆریشی بۆمان بووە.

خۆ دیمان کە پووتین کاتی قەیرانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسییەکە چۆن هەڵسوکەوتی کرد.

ئایا پێویست بوو ئەم هەموو تەنگژەیەمان لەگەڵ ڕۆژئاوا هەبێت؟ کێشەکان ببەینە پشتی درگا داخراوەکان و ئیماژی وڵاتێکی تێهەڵچوو لەگەڵ ڕۆژئاوا بگرینە خۆمان. ئایا باشتر نەبوو زۆر پێشتر بەری ئەم شتە بگرین؟

ئەو ئاڵۆزبوونە توندە لەگەڵ میسر لە بەرژەوەندیی کێدا کۆتایی پێهات؟

وانەکان

هەموو ئەمانە کە وا هەست دەکرێت لە تاقیگەیەکدا ڕوویان داوە دەنێمە لاوە و دەچمە سەر دوو خاڵ.

گرینگایەتیی بیرۆکەی ڕەخنە و ئازادیی دەربڕینی بیروڕا: بریا لە کاتی خۆیدا لەجیاتی ئەوەی ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانمان هەمبەر بە سووریا بە ئەسەدخواز و بەعسخواز تۆمەتبار بکەین، گوێمان شل کردایە بۆ ڕەخنەکانیان.

لەجیاتی ئایدۆلۆژیا، واقیعبینی: لە سەرەتای تەنگژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەجیاتی پشت بەستن بە ڕۆمانتزمێکی مێژوویی تایبەت بە کۆتایی سەدەیەک، بریا بیرمان لەوە کردبایەوە کە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستێنێکی ئامادەیە بۆ گەشەی کێشە و گرفتی گەورە و خوێنین و شوێن سیاسەتێکی واقیعبینانە دەکەوتین.