‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 74980  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 9 : 15

وته‌بێژی سوپای پاسداران:

تیرۆریستان ده‌بێت له‌ په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئۆپه‌راسیۆنی مووشه‌کیی ئێران تێبگه‌ن

به‌شی ئێران- وته‌بێژی سوپای پاسداران ده‌ڵێت: تیرۆریستان و پشتیوانانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی تیرۆریسته‌کان ده‌بێت له‌ په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئۆپه‌راسیۆنی مووشه‌کیی ئێران تێبگه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی سوپای پاسداران ده‌ڵێت: به‌ گوێره‌ی زانیاریی بڕواپێکراو ئۆپه‌راسیۆنی مووشه‌کیی دژه‌داعش سه‌رکه‌وتوو بوو.
سه‌ردار شه‌ریف وتی: مووشه‌که‌کانی سوپای پاسداران مه‌کۆی فه‌رمانده‌یی و هه‌روه‌هاش باره‌گای سه‌ربازیی داعش له‌ ده‌یره‌زووری تێکشکاندووه‌.
وته‌بێژی سوپای پاسداران زیادی کرد: هاویشتنی مووشه‌ک له‌ دوو پارێزگای به‌ زۆری سوننه‌نشینه‌وه‌ به‌ره‌و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستانی داعش په‌یامی یه‌کێتیی هه‌موو ئێرانیان دژ به‌ تیرۆریستانی له‌گه‌ڵه‌.
سه‌ردار شه‌ریف له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی خه‌به‌ردا گوتی: هێرشی مووشه‌کیی سوپای پاسداران ته‌نها سووچێکی هه‌ره‌بچووکه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌مێکه‌رانه‌ی ئێران دژ به‌ تیرۆریستان و دوژمنان.
وته‌بێژی سوپا زیادیشی کرد: پشتیوانانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی تیرۆریزم ده‌بێت له‌ په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئۆپه‌راسیۆنی مووشه‌کیی ئێران تێبگه‌ن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74980