‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 74978  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 8 : 50

رێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری بنەماڵەی شەهیدانی پارێزەری حەرەم و سنوورەواناندا:

کۆماری ئیسلامی بەبڕشتەوە وەستاوە و زلە لە دوژمنان دەدات

بەشی ئێران- رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پارێزەری حەرەم و شەهیدانی سنوورەوان، وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە شەهیدان مافی ژیانیان لە سەر ئەم وڵاتەوە هەیە و هەموو خەڵک و بەرپرسان دەبێت خۆیان لەژێر منەتی شەهیدان و بنەماڵەکانیاندا بزانن، ئاماژەیان کردە وتە دوژمنانەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی ئەمریکی و وتیان: سیاسەتوانانی ئەمریکی لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە بەردەوام بەشوێنی گۆڕانی نیزامی کۆماری ئیسلامییەوە بوون بەڵام ناتوانن زلە لە میللەتی ئێران بدەن بەڵکوو ئەمە میللەتی ئێرانە کە زلە لەوان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەری راگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشە، ئایەتوڵڵا خامنەای، دەستەواژەی شەهادەتیان بە پرسێکی قووڵ و بە مانای بەرزەوە زانی و زیادیان کرد: شەهید بوون «مەرگێکی بازرگانانەیە» لەو مامەڵەیەدا خودا گیانی ئینسان کە لە بەین دەچێت دەگرێت و لە بەرامبەریەوە سەعادەتی ئەبەدیی ئەداتێ.
رێبەری باڵای شۆڕش وێڕای ئاماژە بە مانەوەی نیزامی ئیسلامی سەرەڕای بوونی دوژمنییەکان، وتیان: فرەبێژییەکانی سەرۆک­کۆماری ئەمریکا بابەتێکی نوێ نییە چوونکە نیزامی ئیسلامی لە سەرەتاوە لە گەڵ پیلانگێڕی رووبەروو بوە بەڵام نەیارانی میللەتی ئێران هیچیان لە دەست نایێت.
رێبەری باڵای شۆڕش، وتیان بەرپرسانی نوێی کۆشکی سپی بێ ئەزموون و تازەکارن و جەختیشیان کرد: ئەو کەسە بێ ئەزموونانە ، میللەت و بەرپرسانی ئێرانیان نەناسیوە و ئەو کاتەی کە زلە بخۆن حەسێبی کار دێتە دەسیان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان ئەمنییەتی ئێستای وڵاتەکەمان قەرزداری پارێزەرانی حەرەم و پارێزەرانی سنوورەکانی ئێرانە و زیادیان کرد: ئەمنییەتی سنوورەکان و شارەکانی وڵات بە بەرەکەتی تێکۆشانی ئەو سنوورەوانانەیە کە بە هەموو توانای خۆیانەوە لە ئێران بەرگری دکەن.
بەڕێزیان زیادیان کرد: خزمەت بە وڵات تەنیا دابین کردنی ئاو و نان نییە بەڵکوو سەرتر لەوە، دابین کردنی ئەمنییەتە و شەهیدان و پارێزەرانی حەرەم و سنوورەکان و شارەکانی وڵات، بە دابین کردنی ئەمنییەت مافی ژیانیان بەسەر وڵاتەوە هەیە.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، نوێژی مەغریب و عیشا بە ئیمامەتی رێبەری باڵای شۆڕش خوێندرا و بەشداربووان رۆژووەکەیان لەگەڵ ئەوان کردەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74978