‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 71928  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 11 : 9

ئایا لە کۆتاییدا کورد دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدات؟

بەشی جیهان- ئەو کاتەی لەمەلا موستەفا بارزانی، باوکی سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1946دا پارتی دیموکراتی دامەزراند ئامانجی سەرکیی خۆبەڕێوەبەری بۆ کورد بوو. ناوبراو لە ساڵی 1979دا پوستەکەی خۆی راده‌ستی مەسعوودی کوڕی کرد. مەسعوود درێژەی بە ڕێبازەکەی باوکی­ دا و تا پێش سەرەتاکانی سەدەی 21 لە تێکوشین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، خۆی بوارد. لە سەرەتاکانی سەدەی 21دا هەرێمی کوردستان بە شێوەی یاسایی بە فەرمی ناسێندرا و کوردەکان هێدی­هێدی لە سەر پێی خۆیان وەستان؛ ئەو ساڵانە قەیرانی نێوان بەغدا و کورد دەستی پێکرد.

هۆی سەرەکیی خراپ بوونی پێوەندیی نێوان کورد و بەغدا پرسی ئابووری بوو. هاوکات لەگەڵ ته‌شه‌نه‌ سەندنی ئاڵوزییەکان ،کوردیش زۆرتر باسی «سەربەخۆیی» کردووە و چه‌ندین جار هۆشداری ئەوەیان داوە ئەگەر هەوڵێک نەدرێت، خۆیان ئامادەن پاش بەڕێوە بردنی گشتپرسی سەربەخۆی ڕابگەیێنن.
بەڵام ئاڵ و گۆری جیهانی و ناوچەیی مۆڵەتی بەڕێوە بردنی گشتپرسیی بە کورد نەدا. لە کۆتاییدا هەموو هەوڵەکان بە هۆی هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە بیر کران. بە ناچار دەرکردنی داعش لە هەرێم بوو بە پرسی سەرەکی. کورده‌کان تەنها هێزێک بوون کە دەیانتوانی شەڕی وشکی لەگەڵ داعش بکەن و لە واقعیشدا ئۆپه‌راسیۆنی کوردەکان داعشی ناچار کرد هێرشەکانیان کۆتایی پێبهێنن و پاشەکشێ بکەن. ئەم هەل و مەرجە له‌خۆیدا کوردی لە جیهاندا خۆشه‌ویست‌تر کرد و هەر بەو بۆنەشه‌وه‌ متمانە کورد متمانه‌ی به‌ خۆی زۆرتر بوو و دووبارە پرسی سەربەخۆیی هێنایه‌ ئاراوە.
لە ناکاو پرسی سەربەخۆیی کە لە لایەن کوردەوە پشت گوێ خرابوو جارێکی دیکە کەوتە دەستووری کار. یەکه‌مین هەوڵیش بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بوو.
بە دوای ئەم هەوڵەدا، دەربڕینی بیروڕا بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسیێکی خۆجێیی بۆ لکاندنەوەی کەرکووک بە هەرێمی کوردستان زیادی کرد. هاوکات لەگەڵ ئەم پرسانە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیێکیان بۆ سەربەخۆیی پێکهێنا. لەم کۆبوونەوەدا کە بارزانی سەرۆکایەتی گرتبووە ئەستۆ بڕیاردرا گشتپرسی بۆ سەربەخۆی بەڕێوە بچێت.
سەرەتا، ئەم کۆبوونەوەش هەر وەکوو دیکەی کۆبوونەوەکان دەهاتە بەرچاو. بەڵام ئەم جارەیان بڕیار درا تا ئەنجومەنێکی جیاواز بۆ پرسی ڕێفراندوم ڕێک بخرێت. ئەم شاندە سەرەتا لەگەڵ تێکڕای گرووپتە ئەتنیکی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان دیدار دەکات و پاشان سەردانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ دەکات تا وەکوو هەمبەر بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم قەناعەتیان پێبهێنێت. ئەم شاندە هێشتا بە شێوەی فەرمی پێکنەهاتووە بەڵام لە قەبارەیێکی چکۆلەتردا لێژنەیێک بریتی لە نوێنەرانی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی بە مەبەستی ڕاوێژکاری سەردانی بەغدای کرد.
هەموو ئەمانە پیشان دەدەن کە ئەم جارە کوردەکان پرسی سەربەخۆییان جیدی گرتوە. بەڵام زۆر ڕوون و ئاشکرای کە کۆر دەیهاوێت پێش هەر چەشنە هەوڵێک کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ و هێزە نێو نەتەوەییەکان هەمبەر بە گشتپرسی بزانێت.
محەمەد ئەلکیس، کارناسی پرسی کوردستانی عێراق، بەم باوەڕەیە ئەم جارە حکوومەتی کوردی جیدیە. ئەلیکس هەر وەها بەو باوەڕەیە هەرچەن کە کوردەکان ئەم جارە دەستی باڵایان هەیە بەڵام هێشتا دەبێت وەڵامی چەند پرسیار بدەنەوە.
ئەلیکس دەپرسێت؟ " هێزە نێو نەتەوەییەکان چی دەڵێن؟ کاردانەوەی هێزە ناوچەییەکان،تورکیا، ئێران و وڵاتانی دراوسێ چی دەبێت؟ پێوندی سیاسی نێوان کورد پاش ڕێفراندۆم چ شێوەیێکی دەبێت؟
ئەلیکس وەبیری هێنایەوە کە لە ساڵی 2013 وە تا ئێستا لە ماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما ولایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا ویستوویە کە کوردەکان لەگەڵ بەغدا پێکەو بژین. ئەلیکس وتیشی: " واشێنگتۆن دەیگوت مۆڵەت بدەن حکوومەتی بەغدا حاکمیەتی هەبێت، سەروەریی خاکی عێراق بپارێزن. ئەگەر ئێستا جودا ببنەوە، ڕەخنەی ئێران لە ناوچەکەدا زیادتر دەبێت".
ئەوەی کە تورکیا چ کاردانەوەیێکی هەمبەر بەم پرسە دەبێت گرنگ دەبێت. ئەلیکس دەڵێت هەڵویستی تورکیا هەمبەر پرسی ڕێفراندۆم بێ لاینگرانە دەبێت. ناوبراو شرۆڤەی کرد: " لە ڕووی سیاسیەوە تورکیا نایەوێت سەروەری خاکی عێراق لە ناو بچێت. بەڵام ئەنقەرە پێوەندی سیاسی و ئابووری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. ئەگەر گشتپرسی بەڕێوە بچێت تورکیا هەڵویستێکی بێلایەنی دەبێت. کوردستانێکی سەربەخۆ هیچ چەشنە پاشهاتێکی خراپی بۆ تورکیا نییە، چوونکە نەوتی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە هەناردە دەکرێت. سەرەڕای ئەمەش مومکینە تورکیا بیهەوێت وەکوو قەڵغانێک کورد بەرامبەر به‌ ئێرانەوە بە کار بهێنێت. بەڵێ، ئەنقەرە کاردانەوەیێکی توند و تیژی هەمبەر بە هەڵکردنی ئاڵا لە کەرکووک هەبوو بەڵام بۆ گشتپرسی وا نابێت".
ئاسۆ کەریم جێگری پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی پاش کۆتایی پێهاتنی شەڕ بێ گۆمان ئاڵ و گۆر لە ناوچەکەدا دەکرێت. ئاسۆ کەریم گوتی ئەم ئاڵ و گوڕانە بێگومان کوردەکانیش دەگرێتە بەر. ناوبراو وتیشی: " فیدراڵیزم سەرکەوتوو نەبووە. هیچ یەک لە کێشەکانی ئێمە چارەسەر نەبووە- بە تایبەت کە شێعەکان یاسای بنەڕەتی پێشێل دەکەن. وەکوو کورد، ئێمە دەبێت بە شوێن شێوە و فەرمووڵگەلێکی دیکەوە بین. دەنا پێگەی ئێمە له‌باری ماف و سیاسه‌ته‌وه‌ ناگۆڕدرێت.
ناوبراو وتی ڕێفراندۆم کارتێک نییە بۆ سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆ. " ئێمە لە کوردستان کۆمەڵێک کێشەمان هەیە. پەرلەمان کارا نییە. ئێمە لە ژینی ڕۆژانەماندا کێشەی ئابووریمان هەیە. حیزبه‌کان متمانەیان به‌ یاکتر نییه‌. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەوەی کە متمانەی بە بەغدا نیە سکاڵای خۆی ئراستەی بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای پشتگیری ئەوانی کرد. ناوبراو زیادی کرد: هیچ کەس لەو باوەڕەدا نیە کە کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغدا کۆتایی پێدێت.
بەم حاڵەشەوە ئاسۆ کاریم مکووڕە لە سەر ئەوەی کە ڕێفراندۆم بە هاوکاری بەغداوە بەڕێوە بچێت. ناوبراو وتی: " یەکەمین هەوڵی ئێمە قەناعەت پێهێنانی بەغدایە. ئەگەر نەتوانین ئەو کارە بکەین، پاش ئەوە بە شێوەیێکی یەک لایەنە کار دەکەین. بەڵام تاران و ئەنقەرە چی دەڵێن؟ بەم حاڵەشەوە من دڵنیام کە زۆربەی خه‌ڵکی کوردستان دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن".
ناوبراو جەختی کرد کە حکوومەتی کوردی هیچ مەترسیێک نابێت بۆ سەر ئێران و تورکیا و چوونکە ئەتنیکە جۆراو جۆرەکان لە هەرێمی کوردستان ژیان بە سەر دەبەن و هەرێمی کوردستانیش ئەمنترین بەشی عێراقە چاوەڕوان ناکرێت دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بن.
ئایا هه‌وڵی کورده‌کان سەبارەت بە سەربەخۆیی جیدیە؟ ئەگەر کاردانەوە بیانییەکان توند نەبن، مومکینە شاهیدی سەرهەڵدانی وڵاتێکی کوردی بین دەنا ئەم پرسی ساڵەها دڕێژەی دەبێت.
سەرچاوە: ئەلمانیتۆر
وەرگێڕان لە فارسیەوە: بێهرووز عەلی محەمەدی
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=71928