‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 71819  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۱/۲۹  |  کاتژمێر: 9 : 10

فیلمی "ڕۆڵی ژن" له‌ سه‌قز چووه‌ مێهره‌جانی فیلمی "مخروط"ی شیلی

به‌شی کوردستان- فیلمی ڕۆڵی ژن له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج زاده‌ دایکیۆمێنتاری سه‌قزی چووه‌ مێهره‌جانی فیلمی "مخروط"ی باشووری وڵاتی شیلی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ ئه‌م فیلمه‌ له‌ ڕێگای کۆمه‌ڵی ده‌رێچه‌ی سینه‌ما له‌ ژێر ناوی بڵاوکراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م مێهره‌جانه‌ نێردرابوو. مێهره‌جانی فیلمی "مخروط"ی باشووری له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 31ی خاکه‌لێوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی ڕۆڵی ژن، به‌سه‌رهاتی ژنێکی هه‌وارنشین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ تاکوو شه‌و بۆ منداڵانی په‌پکه‌ی تایبه‌تی خۆی دروست ده‌کات تاکوو به‌م کاره‌ هه‌موو منداڵانی له‌ ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه‌ ...
شیاوی ئاماژه‌یه‌ مێهره‌جانی بابه‌تی فیلمی "مخروط"ی باشووری وڵاتی شیلی ئازاده‌، فیلمه‌ نێردراوه‌کان ده‌بێ ژێرنووسی ئینگلیزی یان ئه‌سپانیاییان بێت. ئه‌م مێهره‌جانه‌ به‌ باشترین فیلمی هه‌ر به‌شێک خه‌ڵات ده‌دات.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=71819