‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 70651  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 17 : 24

سەبارەت به مەترسییەکانی بوونی پەکەکە له شەنگال هۆشداری دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان - حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی ئامادەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له شەنگال هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (پارتی) له وتووێژێکدا بۆ هەواڵدەریی "السومریه نیوز" وتی:  پەکەکه خەریکی پیڕەوکردنی سیاسەتی هەڵەیه وئامادەبوونی له شەنگال و ناوچەکانی دیکەی عێراق مەترسیداره و بیانوو دەداته دەست وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئەوەی له عێراقدا بوونیان هەبێت.
ڕوشدی وتیشی: سیاسەتی پەکەکە یارمەتی نەیارانی هەرێمی کوردستان دەدات و دەبێ بۆ پاراستنی گەلی کورد و رێگری له ڕوودانەوەی کارەسات، ژیرانه بیر بکەینەوه.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=70651