‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 70640  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 12 : 38

ئانتۆنیۆ تایانی سەرۆکی پەڕلەمانی ئەوڕووپا:

گرتنی ڕۆژنامەنوسێک تەنیا به هۆی نووسراوەکانیەوە به دوور له عەقڵە / هیوادارین تورکیا پاش گشتپرسی بگەڕێتەوه سەر دۆخی هاوکاری کردنی یەکێتی ئەوڕووپا

بەشی تورکیا – تورکیا له بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندنەکان دەستی داوەته هەڵمەتگەلێک که جێی نیگەرانییه. ئەم سیاسەته توندئاژۆیانه له بۆ ڕاکێشانی سەرنجی نێوخۆییه بۆ بەرنامەکانی ئەردۆغان. خۆزگه دەخوازین پاش گشتپرسی، تورکیا بگەڕێتەوه سەر دۆخی ئاسایی خۆی.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له ڕۆژنامەی جەمهوورییەت، ئانتۆنیۆ تایانی، سەرۆکی پەڕلەمانی ئەوڕووپا له لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ئیتالیا (Rai)  تیشک سەرنجی گواستەوه بۆ هەڵسەنگاندنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییه له نێوخۆی وڵاتی تورکیا پاش کوودەتا بێ‌ئاکامەکەی 15ی جووڵای 2016ی زایینی و وتیشی: تورکیا له کاتێکدا که دەبوو یەکێک له گرینگترین فاکتەرەکانی هاوکاری‌کردنی یەکێتی ئەوڕووپا بێت، مەخابن لەم چەند ساڵەی دواییدا ئاراستەیەکی تەواو پێچەوانەی گرتۆته بەر. به تایبەت ئەوەی له لایەن دەوڵەتی تورکیاوه بەدی دەکرێت بۆ نمونه له پرسی پاراستنی بەهاکانی وەک مافەکانی مرۆڤ و ئازادی میدیاکان شڵەژێنەره.
ناوبراو له درێژەی وتەکانیدا جەختیشی کردەوه: گرتنی ڕۆژنامەوانێک هەر لە بەر ئەوەی که حەز به نووسینەکانی ناکات، له ڕاستیدا به لای ئێمەوه لۆجیستیکی نییه. منیش پێشتر ڕۆژنامەوان بووم. منیش دەکرا هەر لەم پێناوەدا قۆڵبەست کرابام.  
تایانی وێڕای ئاماژه به ناکۆکی تورکیا لەگەڵ هەندێک له وڵاتانی ئەوڕووپایی ئەوەشی وەبیر هێنایەوه: سیاسەتی توندئاژۆیانه له پێناوی ڕاکێشانی پشتیوانیی هەمەلایەنه له نێو وڵاتی تورکیادا به فەرمان و خواستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایه. هیوادارین پاش کۆتایی هاتنی گشتپرسی له تورکیا ئەم وڵاته بگەڕێتەوه سەر دۆخی ئاسایی و بەردەوام بێت له هاوکاری کردنی یەکێتی ئەوڕووپا. به "نازی"ی تۆمەتبار کردنی ئەو وڵاتانەی وا له سەر دەستی نازییەکان زەبرێکی زۆریان پێگەیشتووه، به هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=70640