‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 70637  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 2 : 4

پێکدادانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە لیچە/ ٢ سەربازی تورکیا و ٦ گریلا کوژران

بەشی تورکیا- پێکدادانی سەربازی لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی لیچە لە پارێزگای ئامەد، بووە هۆی کوژرانی ٢ سەربازی تورک و ٦ گەریلای پەکەکە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، بە هۆی شەڕ و پێکدادنی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی لیچە کە لە بەرواری ٥ مارچەوە دەستی پێ‌کردووە، ٢ سەربازی تورک و ٦ گەریلای پەکەکە کوژران.
هێزەکانی سوپای تورکیا کە بە بەشداریی ٧ هەزار هێزی ئەمنی لە دوو حەوتەی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لە لیچە دەست پێ‌کردووە، بە توندی لە گەڵ هیزەکانی پەکەکە تێهەڵچوون و پاش ئەو پێکدادانانە لە ١٠ گوندی لیچە و هانی، قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=70637