‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 70634  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 1 : 30

پێکهێنانی هاوپەیمانیی تورکەمانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تورکەمانیی پەرلەمانی عێراق لە بوونی هەوڵگەلێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی لایەنە سیاسییەکانی تورکەمان لە پێناو بەشداربوون لە هەڵبژاردەنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی "سکای پرس"، حەسەن تووران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: لە ئێستادا هەوڵگەلێک بۆ پێکهێنانی بەرە یان هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە تەواو لایانە تورکەمانەکان بە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردەنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئارادایە.
تووران وتیشی: پارتە تورکەمانییەکان هەروەها لە پێناو گۆڕینی پارێزگای کەرکووک بە هەرێمێکی تایبەتی بە بەشداریی تەواو ئیتنیکەکان لە ئیدارەی هاوبەشیدا هەوڵ دەدەن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=70634