‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 70314  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۲  |  کاتژمێر: 8 : 41

محەممەد مەلا کەریم کۆچی دوایی کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسەر و وەرگێڕی دیاری هه‌رێمی کوردستان محەممەدی مەلا کەریم ، لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس تۆڕی میدیایی رووداو له‌ هه‌واڵێکدا رایگه‌یاند: ‏ محەممەدی مەلا کەریم، ساڵانێکە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و ‏بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2017 لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.‏
محەممەدی مەلا کەریم ‏یان حەمەی مەلا کەریم نووسەر و وەرگێڕی کورد و کوڕی زانای کورد مەلا عەبدولکەریم مودەڕیسە، خاوەن چەندین کتێب و لێکدانەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک و لیکۆڵینەوەیە.
 محەممەد عەبدولکەریم محەممەد
 کوڕی زانای ناودار مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
 لە 14-8-1931 لە ناحیەی بیارە لەدایک‌بووە
 فەقێیەتیی لای باوکی تەواوکردووە
 زمانەکانی عەرەبی و فارسیی زانیوە
 لێکدانەوەی بۆ دیوانەکانی مەحوی، گۆران و بێخود کردووە
 زاراوەی هەورامیی بەباشی زانیوە
 داڕشتنەوەی بۆ شیعرەکانی مەولەوی کردووە
 پێداچوونەوەی بۆ دیوانی (شیرین و خوسرەو)ی خانەی قوبادی کردووە

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=70314