‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67430  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 15 : 3

کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرتی مامۆستا شه‌هرام نازری وه‌دواکه‌وت

به‌شی ئێران/ کرماشان- کۆنسێرتی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی مامۆستا شه‌هرام نازری به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ گوێزرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوهه‌یل زارعی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆنسێرته‌که‌ له‌ لێدوانێک بۆ کوردپرێس ڕایگه‌یاند: هۆگرانی کۆنسێرته‌که‌ ده‌توانن ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ جیاتی پێنجشه‌ممه‌ بچنه‌ کۆنسێرته‌که‌وه‌.
زیادیشی کرد: سه‌ره‌ڕای ئاراسته‌کردنی هه‌ندێک کوپله‌ی نوێ له‌ کۆنسێرتی "ناگفته‌" له‌ کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا دوو کوپله‌ی کوردی بۆ هۆگرانی ئه‌و مۆسیقایه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.
کۆنسێرتی ڕۆژی هه‌ینی 24ی مانگی به‌فرانبار به‌ بێ گۆڕینی کات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67430